سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: “ئیتر تیرۆر لە ئەجێندای وڵاتەکەمان لادەبرێت و هەمووان بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە بۆ بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی دیموکراسی و پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر.”
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، لە ڕێگەی پەرلەمانەوە کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی نوێی ئاشتی دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە، 3/6/2025، دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا “ئیتر تیرۆر لە ئەجێندای وڵاتەکەمان لادەبرێت و هەمووان بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە بۆ بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی دیموکراسی و پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر.”
وەکوو ئــەوەی نوعمان کورتوڵموش باسی کرد، پرۆسەکە لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانییەوە سەر دەخەن و بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەموو پارتە سیاسییەکانە کە لە پەرلەمان بابەتەکانی پەیوەست بە پڕۆسەکە بخەنە بەرباس و چارەیان بۆ بدۆزنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 3/6/2025، پاکێجی دەیەمی دادوەری، کە تایبەتە بە هەمواری یاسای سزادان و هەشت یاسای دیکە و لەلایەن فراکسیۆنی ئاکپارتییەوە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرابوو؛ لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.
لەگەڵ ئەو پەیڕەوەدا، دەرگای ئازادکردنی 19 هەزار و 800 زیندانی کرایەوە، کە بەشێک لە زیدانییانی نەخۆش و پیر لەخۆدەگرێت. هاوکات جۆری سزای بەشێک لە تاوانەکان زیادکران. پێشتر دەم پارتی پاکێچی دادوەری وەک یەکێک لە مەرجەکانی پرۆسەی ئاشتی دووپات دەکردەوە، بەڵام دوای ئەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرا، زۆربەی لایەنەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند، داواکاری و چاوەڕوانییەکانی تێدا جێ نەکراوەتەوە.