دوای 10ی موحەڕەم، بە لەتوپەتکراوی دەکرێتە ژێر خۆڵەوە!

میدیای عێراقی و عەرەبی: مەبەستی شێخ عەلی لەو پەیامەدا، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە!!
فایق شێخ عەلی، سیاسەتمەداری لیبراڵ و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، پەیامێکی مەترسیداری لەسەر پێگەی خۆی پلاتفۆرمی “X” بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: “ئەو” دەکوژرێت و پارچە پارچە دەنێژرێت!
شێخ عەلی دەڵێت: ئەمە لە دوای 10ی موحەڕەم، واتە چەند ڕۆژێکی دیکە ڕوودەدات.
فایق شێخ عەلی لە X نووسیویەتی:
بێدەنگ بە، لە نێوان من و تۆدا
ئەمە ڕازێکە کەوا من یەکەمجارە دەیڵێم:
ئەو بە لەتوپەتکراوی دەکرێتە ژێر خۆڵەوە، پارچە پارچە، لەتکە لەتکە، زەڕە زەڕە!
دوای 10ی موحەڕەم!
پێویستە شۆڕشگێڕانی تشرین خۆیان ئامادە بکەن.

میدیای عێراقی و عەرەبی ئەو پەیامەی “شێخ عەلی”یان بە بەربڵاوی شێر کردووە و باسیان لەوە کردووە کە مەبەستی شێخ عەلی لەو پەیامەدا، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە!!
فایق شێخ عەلی لە چەند مانگی ڕابردوودا و لە دیدارێکدا، پێشبینی ڕووداوەکانی ئێستای کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە ئێران گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت و زیانێکی گەورە دەبینێت.
هەروەها لەم دواییانەدا لە پۆدکاستێکی سکای نیوزدا گوتوویەتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووداوی بەرچاو ڕوودەدەن کە نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی دەگۆڕێت.