بوڵدان دوای دیدار لەگەڵ باخچەلی: جارێکی دیکە بۆچوونی ئەرێنیمان بیست

بوڵدان دوای دیدار لەگەڵ باخچەلی: جارێکی دیکە بۆچوونی ئەرێنیمان بیست

پەروین بوڵدان: هەروەها پێویستیمان بە گفتووگۆی زیاتر و هەڵوێستێکی هاوبەش هەیە.

لە چوارچیوەی “پرۆسەی نوێی ئاشتی”دا شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپدا کۆبۆوە. دوای کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کە جاریکی دیکە بۆچوونی ئەرێنیمان سەبارەت بە پێڤاژۆ لە باخچەلی بیست و جەختی لە پێویستیی دیالۆگ و هەڵوێستی هاوبەش کردەوە.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمراڵی ڕاگەیاند: دەمانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان گفتووگۆ بکەین دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و هەروەها پێویستە هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی ڕایگەیاند: جارێکی دیکە دەربارەی پرۆسەی ئاشتی بۆچوونی ئەرێنیمان لە باخچەلی بیست، لەگەڵ هەموولایەنە ئۆپۆزسیۆن و پێکهاتەکانی هاوپەیمانی جمهوور دیدار و کۆبوونەوەکانمان بەردەوامی دەبێت، بەتایبەتی لەکاتی لە قۆناغی پێکهێنانی کۆمسیۆن پێویستیمان بە یەکترە.

پەروین بوڵدان گوتیشی: هەروەها پێویستیمان بە گفتووگۆی زیاتر و هەڵوێستێکی هاوبەش هەیە.

ئەندامی شاندی ئیمراڵی ئاماژەی بەوە دا، ئێمە لە هەر قۆناغێکدا سەرۆکی گشتیی پارتە سیاسییەکان ئاگاداردەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بگۆڕدرێت بۆ قۆناغی ئاشتی، پێویستە چیمان لەدەست بێت بیکەین.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەیەکی نزیک لە حکوومەتی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی پێک دەهێنرێت، دەستووری وڵات هەموار ناکاتەوە، تەنیا بۆ فەراهەمکردنی چوارچێوەی یاساییە بۆ پرۆسەی چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە.

پوستێن ھەمان بەش