ناسنامەی گەنجێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو، کە پەکەکە ساڵێک لەمەوبەر بەکوشتنی داوە

ناسنامەی گەنجێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو، کە پەکەکە ساڵێک لەمەوبەر بەکوشتنی داوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا ناسنامەکەیان ئاشکرا نەکراوە.

ناسنامەی گەنجێکی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو، کە ساڵی ڕابردوو پەکەکە بە دەست جەندرمەکانی تورکی بەکوشتن داوە و بۆ ماوەیەکی زۆر گیانلەدەستدانەکەی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەمموزی 2025، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گەریلاکانی بە ناوی “بینەر فایەق” خەڵکی دەڤەری “گەرمیان”ی باشووری کوردستانی ئاشکرا کرد. بینەر لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو (2024)دا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشی کرایە سەر و گیانی لەدەستدابوو.

پەکەکە لەکتێکدا کە بۆ ماوەی ساڵێک و 4 مانگ هەواڵی گیانلەدەستدانی “بینەر فایەق”ی لە بنەماڵەکەی و ڕای گشتی شاردبۆوە، ئێستا دەڵی ئێمە میلیتانێکی ئاپۆییمان لەدەست داوە.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاو بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران کیژ و کوڕی لاو هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش