سەرۆک بارزانی: “بە هۆزە عەرەبەکانی سووریام ڕاگەیاندووە کە ئەگەر هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان، هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێگای قامیشلۆ دەگرنە بەر و منیش یەکێک لەوان دەبم”.
دکتۆر عادل باخەوان ئەم وێنەیەی خۆی و سەرۆک بارزانی لە پاریس بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی سەرۆک بارزانی ئەمانەی خوارەوەی وتووە:
“من پەیامێکم بۆ هۆزە عەرەبەکانی سووریا ناردووە و بە ڕوونی پێم ڕاگەیاندوون: ئەگەر هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان، هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێگای قامیشلۆ دەگرنە بەر و منیش یەکێک لەوان دەبم”.
دکتۆر عادل باخەوان دەڵێ: یەکێک لەو پرسە ستراتیژیانەی کە لەگەڵ سەرۆک بارزانی باسم کرد، ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان بوو. ئێمە هەموو بابەتەکانمان پێکەوە تاوتوێ کرد و سەرۆک بارزانی بەم لێدوانەی خوارەوە کۆتایی بە ئاخاوتنەکەی هێنا:
“ڕاستە ڕەنگە لە هەندێک خاڵدا جیاوازیمان هەبێت، بەڵام هەرگیز ڕۆژئاڤا بە تەنیا جێناهێڵین”.