دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی، ئەمڕۆ لە ئامەد لەناکاو نەخۆش کەوت و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
مستەفا ئۆزجەلیک سەرۆکی گشتیی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK) لەپەیوەندیی لەگەڵ نەخۆشکەوتنی مامۆستای کۆمەڵناس، دوکتور ئیسماعیل بێشکچی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باشی بۆ دکتۆر بێشکچی خواست.
پەیامەکەی مستەفا ئۆزچەلیک بەم شێوەیەیە:
هیوای چاکبوونەوە و شیفای خێری بۆ مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی، دۆستی گەلی کورد دەخوازم. مامۆستای بەڕێزمان، دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی، ئەمڕۆ لە ئامەد لە کاتی نمایشکردنی فیلمی دیکۆمێنتاریی ‘بزم ئیسماعیل/ئیسماعیلی ئێمە’ سەبارەت بە ژیانی خۆی قسەی دەکرد و لەناکاو نەخۆش کەوت.
مامۆستا بێشکچی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی دیجلە.
مامۆستا بێشیکچی ئێستا لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی ئامەد لەژێر چاودێریدایە.
من هیوای زوو چاکبوونەوە و شفای خێر بۆ دۆست و غەمخۆر و داکۆکیکاری ماف و ئازادی و دۆزی نەتەوەی کورد مامۆستا ئیسماعیل بێشیکچی دەخوازم. هیوادارم مامۆستای هێژامان بە زووترین کات چاک بێتەوە و تەندروستیی باش بێت.
مستەفا ئۆزچەلیک
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)