هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەستی پێكرد

هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەستی پێكرد

لە گەرمەی كێشەی رووسیا و ئەورووپا، چاوەڕوان دەكرێ نەوتی كوردستان، جووڵە  بخاتەوە بازاڕی نەوتی جیهانەوە.

دوای دوو ساڵ و 7 مانگ لە ڕاگیرانی، كاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی (سۆمۆ) بۆ بەندەری جەیهانی توركی، دەستی پێكردەوە.

ئەوەش دوای ڕێككەوتنی سێقۆڵیی نیوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكان.

لە كاتێكی پێشتریشدا، حكوومەتی عێراق، ڕایگەیاندبوو، كە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا كڕیارەكانی نەوتی كوردستان كراوە.

لە گەرمەی كێشەی رووسیا و ئەورووپا، چاوەڕوان دەكرێ نەوتی كوردستان، جووڵە  بخاتەوە بازاڕی نەوتی جیهان و هەر دوای هەواڵی هەناردەكردنەوەی نەوتە، نرخی نەوت بڕێك گران بوو.

پوستێن ھەمان بەش