بێشکچی: “دەنگی “بەڵێ”ی زیاتر لە 92٪ لە 25ی ئەیلولدا، ئیرادەی گەلی کورد نیشان دەدات، کورد هەمیشە دەتوانێت ئەم ئەنجامە بسەلمێنێت.
ئیسماعیل بێشکچی، دۆستی گەلی کورد، لە یەکێک لە هەڵسەنگاندنەکانیدا بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەڵێت: “ڕیفراندۆم زۆر گرینگ بوو و ئەنجامدانی پێویست هەبوو، کورد هەمیشە دەتوانێت ئەم ئەنجامە بسەلمێنێت”.
ئیسماعیل بێشکچی لە هەڵسەنگاندنێکیدا کە لە 18ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021دا کردبووی، دەڵێت:
“ڕیفراندۆم زۆر گرینگ بوو و ئەنجامدانی پێویست هەبوو.
سەرۆک بارزانی لە 7ی حوزەیرانی 2017دا ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت، دوای ئەمەش وڵاتانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەک لە دوای یەک لێدوانی دووبارەیان دا و گوتیان، ئێستا کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نییە.
گوتیان: ئێستا پێویست بە ڕیفراندۆم ناکات. بە بۆچوونی من گرینگ بوو بۆ کورد کە سەرەڕای دژایەتییەکانی ئێران و تورکیا و ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا، ڕیفراندۆمێک ئەنجام بدات.
دەنگی “بەڵێ”ی زیاتر لە 92٪ لە 25ی ئەیلولدا، ئیرادەی گەلی کورد نیشان دەدات. کورد هەمیشە دەتوانێت ئەم ئەنجامە بسەلمێنێت. ئەمە کردەوەیەکە بۆ کورد. دەبوا ڕیفراندۆم بکرێت و ئەنجامیشدرا”.