دارکا مازی ناوەڕۆکی ئەو نامەیە بڵاو دەکاتەوە کە ئۆجەلان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی ناردووە

دارکا مازی ناوەڕۆکی ئەو نامەیە بڵاو دەکاتەوە کە ئۆجەلان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی ناردووە

ئۆجەلان: “هەر هەوڵێک بۆ فیدراڵیزم یان دەوڵەتی نەتەوەیی، گەلەکەمان دەکاتە گەمەی دەستی زلهێزە ئیمپریالیستەکان”.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە، لە ڕێکەوتی 11/8/2025دا، لە ئیمرالیەوە نامەیەکی ئاراستەی بەرپرسانی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان کرد و دژایەتی خۆی بۆ دامەزراندنی ستاتۆیەکی سەربەخۆ لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند: “ئەرکی ڕۆژئاڤا، نە دامەزراندنی دەوڵەتێکە و نە ڕاگەیاندنی فیدراڵیزمیشە، بەڵکوو ئەرکی ئێوە ئەوەیە کە لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان، کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژیک بخوڵقێنن و پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە سەرتاسەری سووریادا بڵاو بکەنەوە. بەو هۆیەوە ئەساس بۆ ئێمە ئەوەیە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا پێکدادان نەکەن، بەڵکوو ئێمە پێکهێنانی ئەم حکومەتە دەگۆڕین”.

دەقی نامەکەی ئۆجەلان:

“بۆ گەلی ڕۆژئاڤا، بۆ هەڤاڵانی ڕێگای ئازادی.

لەبیری نەکەن: ڕزگاریی گەلان لە جوانی دەرەکی یان دەوڵەتەکاندا نییە، بەڵکو لە واقیعی نەتەوەی دیموکراتیکدایە. بە درێژایی مێژووم پاشا و سوڵتان و دەوڵەتی نەتەوەیی هاتوون و ڕۆیشتوون.

هەموویان کاولکاری و ئێش و ئازاریان  لە دووی خۆیان بەجێهێشتووە. بەڵام خۆڕێکخستنەوەی خەڵک و ڕۆحی بەرخۆدانی ژنان و پیرۆزیی سروشت هەر ماونەتەوە.

ئەو بژاردانەی کە ئەمڕۆکە لەبەردەم ڕۆژئاڤادا هەن، ڕوونن: یان لە خەونێکی تەسکی ناسیۆنالیستیدا ئاسێ دەبن؛ یان بە هاوکاری گەلی سووریا، کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێن. هەر هەوڵێک بۆ فیدراڵیزم یان دەوڵەتی نەتەوەیی، گەلەکەمان دەکاتە گەمەی دەستی زلهێزە ئیمپریالیستەکان. هەڵسەنگاندنێک بۆ مێژوو بەسە بۆ ئەوەی ئەمە ببینین.

من پێتان دەڵێم، ئەوەی کە وەک تەسلیمبوون دەردەکەوێت، لە ڕاستیدا هەنگاوێکی گەورەیە. ئەنتەگراسیۆنی یەکگرتوو، لەگەڵ حکومەتی ناوەندی (سووریا) گەلەکەمان لەناو نابات؛ بە پێچەوانەوە دەبێتە شوێنی هەناسەدانی. ئەمە پاشەکشە نییە، بەڵکوو بەرەو پێشەوە ڕۆیشتننە.

لەبەر ئەوەی بیرۆکەی نەتەوەیەکی دیموکراتیک لە سنووری دەوڵەت-نەتەوە تێدەپەڕێنێت و یەکیەتیی برایەتی گەلان بە ئەساس وەردەگرێت.

بەبێ ئازادی ژن ئازادی بوونی نییە. هەر سیاسەتێک کە ئیکۆلۆژی پشتگوێ بخات، مرۆڤەکان دەکێشێتە ناو خاکە مردووەکان.

بۆیە ئەرکی ڕۆژئاڤا نە دروستکردنی دەوڵەتە و نە ڕاگەیاندنی فیدراڵیزمە، بەڵکوو ئەرکی ئێوە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژییە لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و بڵاوکردنەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە لە سەرانسەری سووریادا. بۆ ئەوەش چارەسەری پێکدادانەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا نیە، بەڵکو گۆڕینیەتی.

دژوار بن، بەڵام دژوارییەکە لە جێگەی هەڵەدا بەکارمەهێنن. بەرخۆدان ڕێکبخە نەک دژی گەل، بەڵکوو دژی کۆنەپەرستی و دژی ئیمپریالیزم بەرخۆدان ڕێکبخەن. دەبێت هەموو وزەی خۆتان تەرخان بکەن بەڵام نەک بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی خۆتان، بەڵکوو بۆ بەرەوپێشبردنی ژیانی هاوبەشی گەلان.

من جارێکی تر ئاگادارتان دەکەمەوە: ئایندەی گەلەکەمان مەکەنە قوربانی نەتەوەپەرستی تەسک. ئەنتەگراسیۆن شکستهێنان نییە؛ بەڵکوو پێشکەوتنە بۆ بێداویبوونی گەلان”.

پوستێن ھەمان بەش