دیسان هەواڵی گیانلەدەستدانی پۆلێک لاوی کورد لەلایەن پەکەکەوە

دیسان هەواڵی گیانلەدەستدانی پۆلێک لاوی کورد لەلایەن پەکەکەوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 6 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2017دا بە کوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.

لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی چارەسەری، گەل چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام پەکەکە ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی سێشەممە، 23ی ئەیلوولی 2025، ناسنامەی 6 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە مانگەکانی حوزەیران، تەمووز و مژداری 2017دا لە دەڤەری “زاپ”ی باشووری کوردستان بەدەست چەکدارانی دەوڵەتی تورک بەکوشتنی داون و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ واتە بۆ ماوەی 8 ساڵ، هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 6 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ ڕۆستەم مستەفازادە، خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

2ـ فەرهاد جەلال، خەڵکی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان.

3ـ موراد هدر، خەڵکی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان.

4ـ عەگید مونیر، خەڵکی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان.

5ـ ئادەم حاجی، خەڵکی ئانتالیا.

6ـ سینا مستەفا، خەڵکی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 6 گەریلایەشی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێت ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش