سەرۆک بارزانی: “ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە”.

سەرۆک بارزانی:"ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە".

سەرۆک بارزانی: “نیشتمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ”.

سەرۆک بارزانی لە یادی 8 ساڵەی ڕیفراندۆم ڕایگەیاند، نیشتمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆم پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و نووسیویەتی “نیشتمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە”.

هەشت ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمی مێژوویی کوردستاندا تێدەپەڕێت

هەشت ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە 25ـی ئەیلوولی 2017، گەلی کوردستان لە باشووری کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە جۆش و خرۆشەوە ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆیان لە ڕیفراندۆمێکی مێژووییدا.

ئەنجامەکان گوزارشت بوون لە ویستی زۆرینەی خەڵک، کە بە ڕێژەی 92.7% دەنگیان بە “بەڵێ” بۆ سەربەخۆیی دا. ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە، هێشتا ڕیفراندۆم وەک کارتێکی بەهێزی سیاسی و بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر لە دەستی کورددا ماوەتەوە.

پوستێن ھەمان بەش