پەکەکە: ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.
پەکەکە ناسنامەی 3 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە 3 ساڵ لەوەپێش بە کوشتنی داون و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
لەکتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی چارەسەری، گەل چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام پەکەکە ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی پێنج شەممە، 25ی ئەیلوولی 2025، ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە ڕێکەوتی 9/1/2025دا لە دەڤەری “وان”ی باکووری کوردستان بەدەست چەکدارانی دەوڵەتی تورک بەکوشتنی داون و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ واتە بۆ ماوەی 3 ساڵ، هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 3 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ ئیرزا ئەژدە، خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
2ـ شێرزاد مەحموود، خەڵکی پارێزگای حەلەب.
3ـ مەسعوود محەممەد ئەمین، خەڵکی ئێلهێ لە باکووری کوردستان.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەشی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێت ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.