پەدەکە-سە: قەدەغەکردنی خوێندنی کوردی لە عەفرین پێشێلکردنی مافە کولتووری و نەتەوەییەکانە

پەدەکە-سە: قەدەغەکردنی خوێندنی کوردی لە عەفرین پێشێلکردنی مافە کولتووری و نەتەوەییەکانە

چۆنە دەستوورێک کە بڕیارە یەکسانی دابمەزرێنێت، هاوکات بڕیاری دوورخستنەوەی یەکێک لە زمانە نەتەوەییەکان لە قوتابخانەکان دەدات؟

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (پەدەکە-سە) لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی کوردی لە عەفرین و ناوچە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن حکوومەتی سووریاوە شەرمەزار دەکات. هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیاری حکوومەتەکەی ئەحمەد شەرع بۆ پشتگوێخستنی خوێندنی کوردی بەپێچەوانەی دروشمەکانی شۆڕشی سووریا بۆ ئازادی و یەکسانییە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (پەدەکە-سە):

بەیاننامەیەک سەبارەت بە قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی کوردی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی.

ئەم بڕیارەی ئیدارەی کاتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەل ـ شەرع بۆ ڕاگرتنی خوێندن بە زمانی کوردی لە عەفرین و هەموو ناوچە کوردستانییەکان، پێشهاتێکی مەترسیدارە و نیشانەیەکی خراپە بۆ داهاتووی مافەکانی گەلی کورد لە سووریا و هەروەها پێشێلکردنی ئەو مافە کولتووری و نەتەوەییانەیە کە لە یاسای نەتەوەییدا پەسەند کراوە.

زمانی کوردی تەنیا بۆ فێربوون نییە، بەڵکوو جەوهەری ناسنامە و ستوونێکی بنەڕەتیی هەبوونی نەتەوەیی گەلی کوردە لە سووریا و لەناوبردنی ئەو مافە نیشانەی لەناوبردنی هەبوونی نەتەوەی کورد و ڕۆڵی مێژوویی کوردە لە بنیاتنانی سووریادا.

ئەو کەمترین مافانە کە خستنەڕووی زمانی کوردی لە ناو شێوازەکانی خوێندن و وانەوتنەوە لە قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکاندا، بەهاکانی پێکەوەژیان و دانپێدانانی هاوبەش و دەستووری سووریا جەختی لەسەر دەکرێتەوە. پاشەکشە لەم دەسکەوتانەی ئەمڕۆ، وەک پەیامی دوورخستنەوە و لەناوبردن و شکستهێنان لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیک و فرەیی و فیدراڵی دەخوێندرێتەوە.

بۆیە ئەلپارتی پرسیارێکی گرنگ لە حکومەتەکەی شەرع دەکات؟

ئەگەر کەمترین مافی کولتووری گەلی کورد لەناو بچێت ، ئەدی چۆناوچۆن لە ئایندەی سوریادا ئیعتراف بە مافە سیاسی و دەستوورییەکان دەکرێت؟

چۆنە دەستوورێک کە بڕیارە یەکسانی دابمەزرێنێت، هاوکات بڕیاری دوورخستنەوەی یەکێک لە زمانە نەتەوەییەکان لە قوتابخانەکان دەدات؟

ئێمە وەک ئەلپارتی جەخت لەوە دەکەینەوە کە دانپێدانان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی شانبەشانی زمانی عەرەبی لە ناوچە کوردستانییەکان و جێبەجێکردنی لە چوارچێوەی سیاسەتە نیشتمانییەکان نیشانەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ هەر پرۆژەیەکی نەتەوەیی سووریا. داواکارین ئەم بڕیارە پێداچوونەوەی پێدا بکرێت و خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا بچەسپێت، کە ئەمە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ دروستکردنی متمانە و نیشانەیەکیش دەبێت بۆ ئەوەی کە سووریای داهاتوو وڵاتێکی دیموکراتک و فیدراڵی دەبێت و لەسەر بنەمای ئازادی و دادپەروەری و کەرامەت هەموو هاووڵاتیانی خۆی لەخۆدەگرێت.

کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەلپارتی)

29/9/2025

پوستێن ھەمان بەش