“مزگین حەسکۆ لە ساڵی 1973 لە گوندی شیلهۆمیەی تربەسپیێی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە”.
مزگین حەسکۆ، شاعیری ناوداری کورد و یەکێک لە دەنگە دیارەکانی شیعری مۆدێرنی کوردی لە دیاسپۆرا، کۆچی دوایی کرد.
شاعیر مزگین حەسکۆ، کە زیاتر لە سێ ساڵ بوو لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە شەڕی دەکرد، شەوی ڕابردوو لە شاری بیلێفیڵدی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 52 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مزگین حەسکۆ لە ساڵی 1973 لە گوندی شیلهۆمیەی تربەسپیێی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە و لە ساڵی 1992ـەوە لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و دایکی سێ منداڵ بوو.
حەسکۆ شاعیرێکی چالاک بوو لە کۆمەڵگەی کوردی لە دیاسپۆرا و بەردەوام بەشداری لە فێستیڤاڵ و بۆنە ئەدەبییەکاندا دەکرد و تا کۆتایی تەمەنی 14 بەرهەمیی شیعری پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرد.
مزگین حەسکۆ بەهۆی کارە بەنرخەکانی لە بواری ئەدەبی کوردیدا، ساڵی 2022 بە شایستەیی خەڵاتی سەیدای تیرێژ دانرا، کۆچی دوایی ئەم شاعیرەی کوردستان، بووە هۆی خەم و پەژارەیەکی زۆری لای ئەدەبدۆستان و ڕۆشنبیرانی کورد.