کۆڵبەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارانی ئێرانی کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارانی ئێرانی کوژرا

ڕێبوار موحەممەدزادە، تەمەن 38 ساڵ، خێزاندار و باوکی و دوو منداڵە.

کۆڵبەرێکی لاو و خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی ڕێبوار موحەممەدزادە، لە کاتی کۆڵبەریی لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی هەنگاو ڕایگەیاندووە: “لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 1/10/2025دا، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی «سپیدار»ی بانە بە ناوی ڕێبوار محەممەدزاده، تەمەن 38 ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست داوە”.

هەنگاو ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆڵبەرە لاوە لە بەرزاییەکانی سنووریی «سوورکێو»، بووەتە ئامانجی فیشەکی جەنگی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ڕێبوار موحەممەدزادە، خێزاندار و باوکی و دوو منداڵە.

پوستێن ھەمان بەش