پەکەکە گەنجێکی هەولێری لە گارە بەکوشتن داوە و ماوەی 7 ساڵە گیانلەدەستدانەکەی دەشارێتەوە

پەکەکە گەنجێکی هەولێری لە گارە بەکوشتن داوە و ماوەی 7 ساڵە گیانلەدەستدانەکەی دەشارێتەوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

ناسنامەی 4 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرا بوو کە لە ساڵی 2018دا لە چیای گارەی باشووری کوردستان کەوتبوونە بەر هێرشی دەوڵەتی تورک و پەکەکە هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە. یەکێک لەو گەنجانە خەڵکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی یەکشەممە، 5/10/2025، ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە 7 ساڵ لەوەپێش بەدەست چەکدارانی تورکیا بەکوشتنی داون و هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

ئەو 4 گەریلایە لە مانگی کانوونی ساڵی 2018دا لە دەڤەری چیای گارە لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 4 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ ئوگوور حاجی، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.

2ـ ڤەدات سلێمان، خەڵکی ئادانا.

3ـ جەناب حاجی، خەڵکی پارێزگای ئەرزڕووم لە باکووری کوردستان.

4ـ معاویە کاکە، خەڵکی هەولێر لە باشووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 4 گەریلایەشی بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردۆتەوە و ئێستاش بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوییەوە دەڵێت ئەوان خۆیان کرد بە قوربانی ئاپۆ و لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بوون!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش