شاندی ئیمراڵی بۆ سێیەم جار‌ لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

شاندی ئیمراڵی بۆ سێیەم جار‌ لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەم پارتی، لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكایەتی كۆماری تورکیا، داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان کردبوو.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، لە 28ی ئەم مانگەدا، لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆ دەبێتەوە، شاندەكەش پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار.

چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا، نامەیەكی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ناردووە و داوای كردووە، ئەردۆغان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆ ببێتەوە و داواكەی قبووڵ كرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، لە 28ی 10ى 2025 شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان كۆ دەبێتەوە و بەمەش بۆ سێیەم جارە ئەو شاندە لەگەڵ ئەردۆغان كۆ دەبنەوە.

دوو دیدارەکەی پێشوو

یەكەم كۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی، لە 10ی نیسانی 2025 بوو، كە دوای 13 ساڵ، بۆ یەكەم جار بوو ئەردۆغان لەگەڵ دەمپارتی كۆ ببێتەوە. دیداری دووەم لە 7ی تەمووز بوو و ئامانجی ئەو دیدارانەش، چۆنییەتی پێشوەچوونی پڕۆسەی ئاشتییە لە توركیا.

دوای ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە، لە 27ی 2ی 2025 داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە، دەرگای ئیمراڵی كرایەوە و هەروەها لەناو پەرلەمانی توركیا، كۆمیسیۆنێكی تایبەت كە لە 51 پەرلەمانتار پێكهاتوون دروست كرا و ئامانج لێی چۆنییەتی سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و چەكدانانی پەكەكەیە.

Share

پوستێن ھەمان بەش