باخچەلی: ئیمرالی بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد، دەبێ سەرجەم پێکهاتەکانی پەکەکە چەکەکانیان بسووتێنن

باخچەلی: ئیمرالی بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد، دەبێ پەکەکە چەکەکانی بسوتێنێت

باخچەلی: “دەوڵەتی تورکیا بە وڵات و نەتەوەکەیەوە یەکپارچەیە. ئامانجی ئێمە لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، پاراستنی ئەم یەکپارچەییەیە”.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتی مەهەپە ڕایگەیاند کە “پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە و ئیمرالی بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ کردووە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو لقوپۆپەکانی پەکەکە، چەکەکانیان بسووتێنن”.

دەوڵەت باخچەلی، ئەمڕۆ سێشەممە 21/10/2025، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیادا قسەی کرد و باسی لە نوێترین پێشهاتەکانی پرۆسەی چارەسەری کرد.

باخچەلی ڕایگەیاند کە پیلانێک هەیە دژی پرۆسەکە و وتی: بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانەکە، “میکانیزمێک” لەئارادایە.

هەروەها وتی: “دەوڵەتی تورکیا بە وڵات و نەتەوەکەیەوە یەکپارچەیە. ئامانجی ئێمە لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، پاراستنی ئەم یەکپارچەییەیە”.

دەوڵەت باخچەلی دەستنیشانی کرد کە بانگەوازەکەی ئیمرالی کە دەڵێت هیچ دەوڵەتێکی نەتەوەیی جیاواز و فیدراسیۆن و خۆسەری لەئارادا نییە و ڕێکخراوی تیرۆریستی بێمانا بووە، پەیامێکی زۆر گرنگە و گوتی: “ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە سەرجەم پێکهاتەکانی پەکەکە، چەکەکانیان بسوتێنن”.

Share

پوستێن ھەمان بەش