پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە بۆ باشووری کوردستان

پەکەکە داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات دەستبەجێ یاساكانی په‌یوه‌ست ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتیک دەربکات.
پەکەکە ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12، دەستی بە کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە تورکیا کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا؛ سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا هەنگاوێکی نوێی کردەیی پارتەکەی لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند. میدیای پەکەکە، ڕاگەیاندراوەکەیان بەناوی “بەڕێوەبەری تەڤگەریی ئازادیی [پەکەکە]”ـەوە بڵاویان کردۆتەوە.
کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە لە بناری چیای قەندیل و بە بەشداریی 25 گەریلا بەڕێوەچووە. تێیدا هاتووە “سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو.”
پەکەکە جەخت لەوە دەکاتەوە “پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان؛ به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی تر به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 ده‌سه‌لمێنێت.”
پەکەکە داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات دەستبەجێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی دەربکات و دەڵێت “زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا؛ به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.”
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە:
دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسیی زۆر جدی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی رابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان له 27ـی شووباتی 2025دا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دوا راده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوای بانگه‌وازییه‌كه و له رۆژی 1ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان راگه‌یاند. رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان به رێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پەکەکە له رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئایار 12ـەیەمین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارمان دا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی رێكخراوه‌یی پەکەکە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆیانه‌ی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له 11ـی ته‌مموزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی رێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان، گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له 30 كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە به‌سێ هۆزات، له رێوڕەسمێکدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به روونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تیی رێبه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەکەکە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزه‌بووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تیی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگەیێندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری رێبه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسیی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ روودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستا لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، رێوشوێنی هاوشێوه و سازه‌ندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
بێگومان پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی دیکە به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی روونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 ده‌سه‌لمێنێت.
زۆر روون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـەوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای راگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
بانگه‌وازییه‌كه‌مان بۆ تێكڕای گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تیش ژنان و گه‌نجان. رۆژ؛ رۆژی چاوه‌ڕوانیكردن نییه، رۆژی تێكۆشانی رێكخراوه‌ییه بۆ به‌دیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموكراسی. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی “پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” تێبكۆشێت.
مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.