دەنگی سێ حزبە یەکەمەکەی کوردستان بە گوێرەی نوێترین ئەنجامی بەرایی

دەنگی سێ حزبە یەکەمەکەی کوردستان بە گوێرەی نوێترین ئەنجامی بەرایی

سبەی سێشەممە، 11/11/2025، دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بە گوێرەی نوێترین ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت کە ئاژانسەکانی هەواڵی باشووری کوردستان بڵاویان کردۆتەوە؛ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر ئاستی هەر سێ بانەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، 90,957 دەنگی بەدەست هێناوە. بە هەژمارکردنی هەردوو بازنەی کەرکووك و نەینەواش، پەدەکە سەرووی 94000 دەنگی بەدەستهێناوە.

 دەنگەکانی پەدەکە، یەنەکە و ڕەوتی هەڵوێست لە هەر سێ بازنەکەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان:

1ـ پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆی گشتیی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان: 90,957 دەنگ

بازنەی هەولێر: 46,398 دەنگ (زۆرترین)

بازنەی دهۆک: 39,332 دەنگ

بازنەی سلێمانی: 5,227 دەنگ

 

2ـ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

کۆی گشتیی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان: 71,942 دەنگ

دابەشبوونی دەنگەکان بەپێی بازنەی هەڵبژاردن:

بازنەی سلێمانی: 61,740 دەنگ (زۆرترین)

بازنەی هەولێر: 9,320 دەنگ

بازنەی دهۆک: 882 دەنگ

 

3ـ ڕەوتی هەڵوێست:

کۆی گشتیی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان: 6,886 دەنگ

دابەشبوونی دەنگەکان بەپێی بازنەی هەڵبژاردن:

بازنەی سلێمانی: 4,288 دەنگ (زۆرترین)

بازنەی هەولێر: 2,073 دەنگ

بازنەی دهۆک: 525 دەنگ

 

کاتژمێر 07:00ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 09ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام بوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تێکڕای ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتبووە 82.42%. لەسەر ئاستی هەر سێ بازنەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش ڕێژەکە گەیشتبووە، 98%.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

Share

پوستێن ھەمان بەش