پەروین بوڵدان: چووینەتە قۆناخێکی ئەرێنیی پرۆسەی ئاشتییەوە

پەروین بوڵدان: چووینەتە قۆناخێکی ئەرێنیی پرۆسەی ئاشتییەوە

بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ رێکخستنی یاساییدا بەرەوپێش دەچێت

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا رایگەیاند، چوونەتە قۆناخێکی ئەرێنیی پرۆسەی ئاشتییەوە و ئیدی پێویستی بە هەمواری یاسایی هەیە.

 پەروین بوڵدان بۆ میدیایەکی نزیک لە پەکەکە لەبارەی دوایین رەوشی پرۆسەکە و دیداری شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسەی کرد.

 بوڵدان، لەبارەی دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان و ئەردۆغان رایگەیاند: “ئۆجەلان، ئەردۆغان و باخچەلیش ئیرادەی خۆیان بۆ چارەسەری پیشان دەدەن. من سێ جار لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار کۆبوومەتەوە. لە هەر سێ دیدارەکەشدا بڕوایەکی زۆر و ئیرادەی چارەسەریم بینی. لێدوانەکانی بەڕێز باخچەلیش لەجێی خۆیانن و بۆ پرۆسەکەش یارمەتیدەرن.”

 ئاماژەی بەوەدا، دوای چەکدانانی پەکەکە، ئیدی چوونەتە قۆناخێک، کە بە سیاسەت چارەسەری پێش بکەوێت و بۆ ئەوەش پێویستە هەمواری یاسایی بکرێن.

Share

پوستێن ھەمان بەش