خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات. دۆخی حیزبە کوردییەکان بەم شێوەیەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئامانجی خۆی بۆ بەدەستهێنانی یەک ملیۆن دەنگ پێکا و زیاتریشی هێنا. پەدەکە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. لە هەموو شارەکانی کوردستان دەنگەکانیان زیاد کرد. هەروەها کۆتای مەسیحی و ئێزدی و فەیلیشی بەدەستهێنا.
سەرکەوتنی پەدەکە بەم واتایە دێت:
1- کورد پشتیوانی لە هەڵوێستی پەدەکە بەرامبەر بە کردەوەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات.
2- کورد پشتیگیری سیاسەتی پەدکە لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا، دەکات.
3- کورد پاداشتی کابینەی 9ی حکوومەتی هەرێمی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و شێوازی بەڕێوەبەریی و کردار و خزمەتەکانی دایەوە.
4- نەک هەر کورد، بەڵکو کوردانی فەیلی و مەسیحی و ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردستانیش پشتیوانی لە سیاسەتی پەدەکە دەکەن.
5- لە ناوچەیەکدا کە زۆرینەی عەرەبی سوننە تێیدا دەژین، پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە گەلی عێراقیش پشتگیری لە هەڵوێستی پەدەکە دەکەن.
دۆخەکە بۆ یەنەکە زۆر جیاوازە. هەرچەندە یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە)، پڕوپاگەندەیەکی بەرفراوانی کرد و وەک دووەم گەورەترین حزبیش دەرکەوت، بەڵام سیاسەتەکەی یەنەکە زەبرێکی گەورەی بەرکەوت. پێش هەڵبژاردن، یەنەکە هەوڵیدا لاهوور جەنگی لە مەیدانەکە دووربخاتەوە و بۆ ئەوەی ڕێژەی دەنگەکانی خۆی زیاد بکات، سەرۆکی دوو حزبی دیکەی دەستگیر و زیندانی کرد. تەنانەت لە قەڵاکەشی واتە لە شاری سلێمانی، یەنەکە 17 هەزار دەنگی کەمی کردووە و لە دهۆک و هەولێر و کەرکوکیش 70 هەزار دەنگی کەمی کردووە.
یەنەکە لە دهۆک داوای لە دەنگدەرەکانی کرد کە دەنگ بە کاندیدێکی سەر بە حەشدی شەعبی بدەن، بەڵام لایەنگران و ڕێکخستنەکانی یەنەکە لە دهۆک کاردانەوەی توندیان نیشان دا. ڕێکخستنەکانی لەبەریەک هەڵوەشانەوە.
هەموو ئەمانە واتای ئەوەیە کە:
1- کورد سیاسەت و هەڵوێستی گشتیی یەنەکەی بەرامبەر بە کورد قبووڵ نییە.
2- کورد هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراق و تێکەڵاوبوونی لەگەڵ حەشدی شەعبی قبووڵ ناکات.
3- سیاسەتەکانی یەنەکە لە کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەملاوە و سیاسەتی هەڵبژاردنی پارێزگار سەرەڕای ناڕەزایەتیی کوردان، لە کەرکووک وێرانکاریی دروستکردووە.
4- کورد سیاسەتی بافڵ تاڵەبانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ڕێگریکردنی لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قبووڵ نەکردووە.
ئەمە دۆخی پەدەکە و یەنەکەیە لەدوای هەڵبژاردن، بەڵام ململانێی ڕاستەقینە لە دوای ئەمە دەست پێدەکات.
لەدوای بەهاری عەرەبیەوە یەنەکە بەگوێرەی بەرژەوەندیی کورد و هەرێمی کوردستان نەجووڵاوەتەوە. لەم دە ساڵەدا زیانێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە. یەنەکە دەبێ ڕێز لە ڕای گشتی لە هەڵبژاردنەکاندا بگرێت و سیاسەتی خۆی بگۆڕێت.
یەکەم شت کە دەبێت لەم هەڵبژاردنانەدا بیکات ئەوەیە کە واز لە پەکخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنێت. پێویستە یەنەکە بە داواکاریی مەعقولەوە بچنە ناو حکومەتەوە.
هەروەها بەرپرسیاری یەکەمی لەدەستدانی کورسییەکانی کورد لە کەرکوک، یەنەکەیە. لە ساڵی 2017 بەملاوە، پەدەکە لە دەرەوەی کەرکوک بووە. بەڵام دوای حەوت ساڵ لە کەرکوک و دوای هەشت ساڵ لە گەرمیان، ئۆفیسێکی کردۆتەوە. تەنانەت لە هەڵبژاردنی پارێزگاریشدا یەنەکە بەشێوەیەکی تاکلایەنانە مامەڵەی کرد و ڕێگەی بە عەرەب دا تا لە بیرۆکراسی کەرکووکدا پێگەیەکی گرینگ بەدەستبهێنێت. ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بەم هەموو ئەو کارە خراپانە بهێنێت. دەبێ یەنەکە دروستکردنی ستراتژییەکی هاوبەشی کوردان بۆ کەرکووک قبوڵ بکات.
ئەگەر یەنەکە بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە ئیدیعای ئەوە دەکرێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەهێزتر بوون، هەوڵی هێرشێکی نوێ بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بدات، ئەوە خیانەتێکی گەورە دەبێت.
پێویستە بافڵ تاڵەبانی و عاقڵمەندەکانی واز لە هەوڵەکانیان بۆ وێرانکردن و سووتاندنی کوردستان بهێنن.