لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر: سەرکردە و داینەمۆی ئاژاوەگێڕییەکەی خەبات دەستگیرکرا

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر: سەرکردە و داینەمۆی ئاژاوەگێڕییەکەی خەبات دەستگیرکرا

“نێچیروان عیسا میرمسو، خەڵکی هانداوە بۆ هەڵگرتنی چەک و بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئابووریی و نیشتمانییەکان”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند،  ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە شارۆچکەی خەبات، کۆمەڵێک کەسی ئاڕاستەکراو هەوڵیان دا لە ڕێگەی تەقەکردن و پەلاماردانی شوێنە گشتیی و فەرمییەکانەوە، کاری ئاژاوەگێڕی ئەنجام بدەن. دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پیشەییانە و هێمنانە دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرکردە و داینەمۆی ئاژاوەگێڕییەکە بە ناوی “نێچیروان عیسا میرمسو”، کە خەڵکی هانداوە بۆ هەڵگرتنی چەک و بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئابووریی و نیشتمانییەکان، لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە ڕێگای کەرکووک دەستگیر کرا و ڕاپێچی بەردەم دادگا کرا.

ڕاشیگەیاند، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و دروستکردنی ئاژاوە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. هەروەها وردەکاریی پیلانەکانی ئەو گرووپە و ئەوانەی لە پشت هاندانیانەوە بوون، بۆ لێکۆڵینەوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەجێدەهێڵین.

Share

پوستێن ھەمان بەش