پەکەکە و لقوپۆپەکانی تەنها لە ڕفاندنی منداڵانی کورددا ئازان

پەکەکە و لقوپۆپەکانی تەنها لە ڕفاندنی منداڵانی کورددا ئازان

لە 2 مانگی ڕابردوودا تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” لانیکەم 12منداڵیان لە کۆبانێ ڕفاندووە کە هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، منداڵێکی دیکەی کوردیان بە ناوی باسل کەمال لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاند و ڕەوانەی بنکەیەکی چەکدارکردنی زۆرەملێی تایبەت بە منداڵانیان کرد. باسل دەبێتە 14‌هەمین منداڵی کورد کە چەتەکانی پەکەکە لەماوەی 3 مانگی ڕابردوودا لە کۆبانێ ڕفاندوویانن.

سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاشکرایا کرد کە لە ڕێکەوتی 3ی کانوونی 2025دا، چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کەوا کاریان ڕفاندنی منداڵان و چەکدارکردنیانە، منداڵێکی دیکەی 12 ساڵانی کوردیان لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاڤادا ڕفاندووە و هێشتا چارەنووسی دیار نیە.

سەرچاوەکانمان ئاشکرایان کردووە کە ئەو منداڵە ناوی “باسل کەمال حەمۆ”یە و دانیشتووی گوندی “گرکێ”ی سەر بە “کۆبانێ”یە. باسل  قوتابی پۆلی 6ی سەرەتایی بووە.

شایانی باسە لە ڕێکەوتی 22ی مژداری 2025یشدا چەتەکانی جوانێن شۆرەشگەر منداڵێکی دیکەی تەمەن 12 ساڵانی کوردیان بەناوی “مووسا ساڵح عەلۆ” لە کۆبانێ ڕفاندبوو و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” 12منداڵیان لە کۆبانێ ڕفاندووە کە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” گرووپێکی لاوانی سەر بە “پەکەکە/پەیەدە”یە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جەمیل بایک کار دەکات و ئەرکەکەشی ڕفاندن و چەکدارکردنی منداڵانە بۆ پەکەکە و لقوپۆپەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

Share

پوستێن ھەمان بەش