سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات

مەسروور بارزانی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرزش و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد بادین ئیدریس حەسۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین ئیدریس حەسۆ کرد، کە بەم دواییانە توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێیتيی بۆکسینگی کیشوەری ئاسیا بەدەست بهێنێت کە لە وڵاتی ئەلبانیا ئەنجامدرا.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرزش و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوە.
بادین حەسۆ، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد.
