ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

بۆ یەکەمجار بە فەرمی لە 17ی کانوونی 1945 ئاڵای کوردستان لەسەر شارەوانی شاری مەهاباد هەڵکرا.
ڕۆژی 17ی كانوونی یەكەم، وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوە، ساڵانە کوردستانیان لەم رۆژەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و رێوڕەسمی تایبەت لە دامەزراوە فەرمییەکان و شوێنە گشتییەکان ئەو رۆژە بەرز رادەگرن.
هەرچەندە پێشتر لەلایەن چەند پارت و رێکخراوێک ئاڵای کوردستان بەرزکراوەتەوە، بەڵام پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بۆ یەکەمجار بە فەرمی لە 17ی کانوونی 1945 ئاڵای کوردستان لەسەر شارەوانی شاری مەهاباد هەڵکرا.
لە رۆژی 22ی کانوونی دووەمی 1946 کۆماری کوردستان راگەیەندرا و ئاڵای کوردستان لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی کۆمار هەڵکرا، ئەو رۆژە بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی سیاسی گەلی کورد هەژمار دەکرێت.
پاش تێپهڕبوونی 59 ساڵ له رۆژی 19/6/2009، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە رۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد، ساڵانە لەو رۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.
واتا و هێمای رەنگەکانی ئاڵای کوردستان:
رەنگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانیی.
رەنگی زەرد: رووناکیی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
رەنگی سپی: ئاشتیی، ئارامیی، ئاگربەست.
رەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتیی.