جەمیل بایک لە کوێیە؟

جەمیل بایک کەوا ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکەی هەڵوەشاوە و هاوسەرۆکی کەجەکەیە، ماوەیەکی زۆرە لە میدیاکان دەرناکەوێت. لە ماوەی حەوت مانگی دوای کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە 7ی ئایاردا، بایک تەنیا سێ جاری قسە لەگەڵ میدیاکان کردووە. لەو وتارانەدا بایک ستایشی مێژووی خۆی کرد و دڵسۆزی خۆی بۆ ئۆجەلان دەربڕی، بەڵام بە ئاشکرا پشتیوانی لە پێڤاژۆی سیاسی نەکرد.

بەڵام بەهۆی بێدەنگی جەمیل بایکەوە، کە وەکوو کەسی دووهەمی پەکەکە و دەستی ڕاستی ئۆجەلان سەیر دەکرێت، هەمووان دەپرسن: “جەمیل بایک لە کوێیە، و بۆچی بێدەنگە؟”

بەگوێرەی سەرچاوەکانی پەکەکە، جەمیل بایک بە گشتی قەڵسە لەو پێڤاژۆیەی کە ئۆجەلان دەستی پێکردووە، بەڵام گەورەترین قەڵسبوونی بۆ ئەو قسانەی ئۆجەلان دەگەڕێتەوە کە دەڵێت “با جەمیل بێتە ئیمرالی بۆ لای من”.

زانراوە کە بایک ماوەیەکی زۆرە لە ململانێیەکی شاراوەیە لەگەڵ ئۆجەلاندا. ئۆجەلان پێش دەستگیرکردنی لە ساڵی 1999دا، بایکی لە کارەکەی دوورخستەوە و بە “دایناسۆری ڕیشسپی” ناوی برد و ڕایگەیاند کە چیتر لە پەکەکەدا هیچ جێگایەکی بۆ نییە.

بەڵام ئۆجەلان دەستگیرکرا و بایک لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2025 واتە لەماوەی 26 ساڵدا پەکەکەی خۆی دامەزراند. ئەو پەکەکەیەی کە ئۆجەلان هەڵیوەشاندەوە، لە ڕاستیدا پەکەکەکەی جەمیل بایک بوو. جەمیل بایک زۆر لەمە قەڵسە.

بەڵام بایک زۆر باش ئۆجەلان دەناسێت و دەزانێت ئەگەر شتێک بڵێت کە توڕەی بکات، ئۆجەلان بەبێ دوودڵی لە مەیدان وەدەری دەنێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەشێوەی سیاسیانە لە ئۆجەلان نزیک دەبێتەوە. لە کۆنگرەی پەکەکەدا سوێندی خوارد کە “دڵسۆزی بێ مەرجی خۆی بە ئۆجەلان بدات”. بەڵام دوای کۆنگرە، بە بیانوی ئەوەی کە “دۆخی تەندروستیی باش نیە”، خۆی لە کاری چالاکانە بەدوور گرت.

ئۆجەلان خۆی لە بایک دوور خستەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی پەکەکە، لە کۆبوونەوەیەکی مانگی تشرینی یەکەمدا ئۆجەلان گوتوویەتی، “ئەگەر نەخۆش بووە، با بێتە ئیمرالی و لەگەڵ من بمێنێتەوە”، جەمیل بایک بە توندی کاردانەوەی لەهەمبەر قسەکانی ئۆجەلان پیشاندا و کەوتە ناو تێکچوونێکی دەروونییەوە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بە دەوروبەرەکەی خۆی گوتووە، “سەرۆک دیسان شێت بووە” و بە تەواوی لە خەبات کشاوەتەوە.

بایک چیتر نایهەوێت کەس ببینێت و بە هۆکاری تەندروستی بەتەواوی دەستی لەکارکێشاوەتەوە. جەمیل بایک ئێستا لە ناوچەیەکی نزیک شاری سلێمانی، کە تەنها هەندێک کەس پێیدەزانن، لەگەڵ کۆمەڵێک پاسەوانی ئەمنی و پزیشکێک و فیزیۆتراپیستێکدا دەژی. تەنها ناوبەناو هەندێ میوانی تایبەت سەردانی دەکەن. بەڵام دەگوترێ پزیشکەکەی لە ئێرانەوە هاتووە. ئەوەی کە میوانەکانی تەنها پزیشکن یان لەگەڵ هەندێک لایەن کۆبونەوە ئەنجام دەدات، سەرکردەکانی پەکەکەش نایزانن.

بەسێ هۆزات و تیمێکی کۆردیناسیۆنی سێ کەسی، کارەکانی پەکەکە بەڕێوەدەبەن

ئەوانەی جەمیل بایک دەناسن دەڵێن هەرکاتێک قسە لەگەڵ ئۆجەلان ململانێ دەکات، کێشەیەکی تەندروستی دەکات بە بیانوو بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک بخەوێت و چاو لە تەلەفزیۆن بکات و بەمشیوەیە خۆی لەبیر دەباتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بایک تا ئێستاش هەمان کار دەکات، تەنها سەیری فیلم و ئەفلام کارتۆن دەکات.

بەڵێ چارەنووسی جەمیل بایک بە ئۆجەلان و پرۆسەکەیەوە گرێدراوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش