پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی 2023 گیانیان لەدەستداوە

هەپەگە لە وەسفی ئەم 3 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.
پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2023دا گیانیان لەدەستداوە و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
هەپەگە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2023دا، واتە نزیکەی 3 ساڵ لەوەپێش لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 3 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ مەزڵووم ئالاس بە کۆدناوی شاهین جیلۆ، خەڵکی مێردین لە باکووری کوردستان.
2ـ رامان حەسەن یووسف بە کۆدناوی دەمهات دربێسیێ، خەڵکی دربێسیێ لە ڕۆژئاوای کوردستان.
3ـ حوسێن عابدۆ بە کۆدناوی زنار حەسەکە، خەڵکی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
هەپەگە لە وەسفی ئەم 3 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.
لەکاتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەمالەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.
بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.