“ئۆجەلان دەیهەوێ بەپێی ئەو داخوازیانەی کە لێی دەکرێت، حیزبێکی نوێ دابمەرزێنێت”

"ئۆجەلان دەیهەوێ بەپێی ئەو داخوازیانەی کە لێی دەکرێت، حیزبێکی نوێ دابمەرزێنێت"

“ئۆجەلان ناچارە ئەمە بکات، چونکە ئیستیخباراتی قووڵی تورکیا ئەمەی لێ داوا دەکات و ئەگەر جێبەجێی نەکات ناتوانێ مافی هیوا بۆ خۆی دەستەبەر بکات”.

سەبارەت بە بارودۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هەڵوێستی ئۆجەلان لە مەڕ ئەو پڕۆسەیەی کە لەژێرناوی “تورکیای بێ تیرۆر”دا بەڕێوەدەچێت، چەندین باس و گفتوگۆی جیاواز دەکرێت. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ئەو باسانە هەڵوێست و کەسایەتی خودی ئۆجەلانە.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵێک، کە لە بلۆکی “سەسلی هەبەر”دا بڵاو کراوەتەوە، پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە لە لێدوانێکدا باس لە هەڵوێستی ئۆجەلان دەکات و دەڵێت “ئۆجەلان خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکی سیاسی نوێ ئامادە دەکات”.

سەسلی هەبەر لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە پەرلەمانتارەکەی پێشووی هەدەپە، کەوا نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لە ڕێگەی پەیامێکەوە پەیوەندی پێوەکردین و ئاشکرای کردووە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی سیاسی نوێ لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکات.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی هەدەپە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەنیازە ڕێکخراوی ئێستای دەم پارتی هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێکخراوێکی سیاسی نوێ لە شوێنی دابمەزرێنێت. زۆرێک لەو کەسایەتیانەی تا ئێستا پارێزگارییان لێکردووە، لە ناو ئەم ڕێکخراوە نوێیەدا جێگە ناگرن؛ بە تایبەتی داکۆکیکارانی فێمینیزم و هاوڕەگەزخوازەکان (ئێڵ جی بی تی) دوور دەخرێنەوە. دەوترێت کە پێکهاتەکانی ئێستای دەم پارتی بەشێک نابن لە پارتە نوێیەکە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ڕێکخراوە نوێیەکە “حیزبێک دەبێت کە بە ئاسانی لەلایەن کۆمەڵگەی کوردییەوە قبووڵ دەکرێت، بە کادیرێکی بچوکتر و ئاسانتر کۆنتڕۆڵ دەکرێت و لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە سەرلەنوێ پێناسە دەکرێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو دەڵێت: “ئۆجەلان ناچارە ئەمە بکات، چونکە ئیستیخباراتی قووڵی تورکیا ئەمەی لێ داوا دەکات و ئەگەر هەنگاوی جیددی هەڵنەگرێت و نەگاتە ئەو خاڵەی کە دەزگای قووڵی هەواڵگریی دەوڵەتی تورک مەبەستیەتی، ئەوا ناتوانێ مافی هیوا بۆ خۆی دەستەبەر بکات”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە ئەویە کە بە پچڕان لەم ڕێکخراوە سیاسییەی ئێستا، هەم لە ڕای گشتیی کوردیدا و هەمیش لە چاوی دەوڵەتی تورکدا، بەستێنێکی سیاسیی نوێ بخوڵقێنێت.

Share

پوستێن ھەمان بەش