پەکەکە ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە 4 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە 4 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە

هەپەگە لە وەسفی ئەم 4 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.

پەکەکە ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە 4 ساڵ لەوەپێش لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

هەپەگە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2021دا، واتە نزیکەی 5 ساڵ لەوەپێش لە ناوچەکانی قەندیل، حەفتەنین و گارە لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 4 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ عەزیزە عەبدوڵڵا، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

2ـ لوقمان ڕەشید، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.

3ـ جەیلان فەسیح، خەڵکی پارێزگای مووش لە باکووری کوردستان.

4ـ بنیامین وەزیر خەڵکی ئامەد لە باکووری کوردستان.

هەپەگە لە وەسفی ئەم 4 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.

لەکاتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەماڵەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.

بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

Share

پوستێن ھەمان بەش