تاقمی“جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، شەڕڤانێکی هەسەدەی ڕفاند و بەشێوەیەکی وەحشیانە ئەشکەنجەی داوە

شەڕڤانەکەی هەسەدە پاش بەردانی لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و بۆخۆی باسی ئەو تاوانەی جوانێن شۆرەشگەر دەکات.
چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، شەڕڤانێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک “هەسەدە”ی لە کۆبانێ ڕفاند و بە شێوەیەکی وەحشیانە ئەشکەنجەی داوە.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکا مازی” لە ڕۆژئاڤای کوردستان ئاشکرایا کرد کە لە ڕێکەوتی 5/12/2025دا، چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، شەڕڤانێکی هەسەدەیان بە ناوی کادار، لە سەنتەری شاری کۆبانێ ڕفاندووە و بەرەو شوینێکی نادیاریان بردووە و بەشێوەیەکی وەحشیانە ئەشکەنجەیان داوە.
سەرچاوەکانمان ئاشکرایان کرد کە چەتەکانی پەکەکە ئەو شەڕڤانەی هەسەدەیان بردۆتە دەرەوەی شار و لەوێ پاش ئەشکەنجەدانێکی وەحشیانە، ڕووتیان کردۆتەوە و بەریان داوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئێمە گەیشتوون، سەرەڕای ئەشکەنجەدان چەتەکانی جوانێن شۆرەشگەر سووکایەتی و بێڕێزییان بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ش کردووە.
شەڕڤانەکەی هەسەدە پاش بەردانی لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و بۆخۆی باسی ئەو تاوانەی جوانێن شۆرەشگەر و ئەو ئەشکەنجانە دەکات کە دەرحەق بەو کرابا.