پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە

هەپەگە لە وەسفی ئەم 3 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.
پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە ساڵێک لەوەپێش لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و هەتا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
هەپەگە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2025دا لە ناوچەی زاپ لە باشووری کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 3 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ یوسرا بەشیر، خەڵکی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان.
2ـ دەمهات شوکری، خەڵکی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان.
3ـ لەیلا عەلی، خەڵکی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان.
هەپەگە لە وەسفی ئەم 3 گەریلایەدا نووسیویەتی ئەوان میلیتانی ئاپۆ بوون و خۆیان بە فیدای ڕێبەرێتی کردووە!.
لەکاتێکدا کە پاش دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی ڕۆڵەکانیان دەکەن، بەڵام حزبەکەی ئۆجەلان ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لاوی کورد بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بە کوشتنی داون و بە بنەماڵەکانیان دەڵێت ئەوان چەندین ساڵە کە لە ژیاندا نەماون.
بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.