هێرشەکانی ڕێژیمی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامن

لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ لە گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نەوەستاوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیسان بە چڕی بەردەوام بووە.
لە گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) و سوپای سووریا ڕوویدا و پەک بە کارەکانی نەخۆشخانەیەکیش خرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/1/2026، جارێکی دیکە هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب دەستیپێکردەوە.
باس لەوەش کرا، لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ لە گەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نەوەستاوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیسان بە چڕی بەردەوام بووە.
سوپای ڕێژیمی سووریا لە دوێنێوە هێرشەکانی بۆ سەر گەڕەکەکانی ژێر دەسەڵاتی ئاسایشی بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاڤا چڕتر کردووەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەی ئاسایشی ئەو گەڕەکانە، ئەو ناوچانە لە کانوونی دووەمی 2025ـەوە لەژێر هێرشی میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی سوریادا بوون.
لە دوایین هێرشدا کە دوێنێ ئەنجامدرا، 4 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.