لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکرێت

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکرێت

داوا لە خەڵک کراوە کە لە رۆژی پێنجشەممە 8/1/2026، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دووکان و بازارەکان دابخەن و مانگرتنی گشتی ئەنجام بدەن.

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانەکان دژ بە ڕیژیمی تاران بەردەوامن و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای بەریوەچوونی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەکەن.

ئامانجی ئەم بڕیارە بە گشتی پشتیوانیکردنە لەو خۆپیشاندانانەی کە لە تاران دەستیپێکردووە و بەتایبەتی شەرمەزارکردنی کوشتنی هاووڵاتییانی کوردە لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن چەکدارە ئێرانییەکانەوە.

حیزب  و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، خۆپیشاندانەکانی ئێران خەباتێکە بۆ “ماف، ئازادی، گێڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤ و کۆتاییهێنان بە هەڵاواردن”.

لە بەیاننامەکەدا ئیدانەی پەرچەکرداری توندوتیژی ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر داخوازییەکانی خەڵکدا کراوە.

هەروەها داوا لە خەڵک کراوە کە لە رۆژی پێنجشەممە 8/1/2026، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا دووکان و بازارەکان دابخەن و مانگرتنی گشتی ئەنجام بدەن.

Share

پوستێن ھەمان بەش