شاندێکی ئەنەکەسە بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل گەیشتە دیمەشق

سەردانی شاندەکەی ئەنەکەسە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بووە.
شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا “ئەنەکەسە” بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسە گەیشتە دیمەشق.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2/2/2026، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی سووریا و بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی سووریا، شاندێکی باڵای گەیشتە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و بڕیارە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی سیاسی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدەن.
پێشتر سلێمان ئۆسۆ ئەندامی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە رایگەیاندبوو، نووسینگەی وەزیری دەرەوەی سووریا پەیوەندییان پێوەکردووە و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە کردووە.
گوتبووشی: ئەنەکەسە بە مەبەستی دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکانی خۆی و داواکارییەکانی گەلی کورد لە دیمەشق، ئەو بانگهێشتنامەیەی قبووڵ کردووە.
پابەندبوون بە یەکڕیزیی کورد
سلێمان ئۆسۆ جەختی لە بڕیارەکانی کۆنفرانسی 26ی نیسان سەبارەت بەم سەردانە و هەڵوێستی ئەنەکەسە کردەوە و گوتی: “ئێمە وەک ئەنەکەسە هەمیشە پابەندین بە بڕیارەکانی کۆنفرانسی 26ی نیسانی 2025 و یەکگرتوویی کورد و شاندی هاوبەشی کورد، دەستبەجێ ئامانجمان لەم قۆناغەدا پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانە لە شەڕ.
داخوازی چالاک کردنی شاندی هاوبەشی کورد
سولەمان ئۆسۆ لە لێدوانەکانیدا جەختیکردەوە؛ دەیانەوێت کۆبوونەوەیەکی سیاسی گشتگیر لە نێوان شاندی هاوبەشی کورد و حکوومەتی سووریادا بکرێت، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کورد و قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە.