مین به گەنجێکی تەمەن 18 ساڵاندا تهقیهوه و قاچێكی لهدهستدا

ناوچەکانی دەڤەری باڵەکایەتی و قەزای چۆمان زۆرترین رێژەی مینی چێندراویان تێدایە، ئەم مینانە پاشماوەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێرانن لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا.
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان لە سنووری دەڤەری باڵەکایەتی بە مینێکی چێندراو کەوت و بە سەختی بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 06:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی ئایاری 2026، هاووڵاتییەک لە کوێستانەکانی بەردەسپیان سەر بە گوندی گوندەژۆر لە قەزای چۆمان بە مینێک کەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە دا، گەنجەکە بەهۆی تەقینەوەی مینەکەوە بە سەختی بریندار بووە و تیمەکانی فریاگوزاری راستەوخۆ گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بەشی قوربانییانی مین لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو گەنجە ناوی “سەنگەر عارف خالید”ـە و تەمەنی 18 ساڵە، لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی شەرەفانەیە لە سنووری قەزای ئاکرێ.
ناوچەکانی دەڤەری باڵەکایەتی و قەزای چۆمان یەکێکن لەو ناوچانەی زۆرترین رێژەی مینی چێندراویان تێدایە، ئەم مینانە پاشماوەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێرانن لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا.
ساڵانە بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا، بەهۆی سەردانیکردنی هاووڵاتییان بۆ شاخ و کوێستانەکان بە مەبەستی گەشتوگوزار و کۆکردنەوەی گیای بەهارە، رووداوی هاوشێوە روو دەدەن و قوربانییان لێ دەکەوێتەوە.