ئایا مەزڵووم عەبدی ڕۆیشتۆتە ئیمرالی؟ ئایا ئەگەری سەردانی ئەنقەرە و لێدوانەکان سەبارەت بە تورکیا ڕاستن؟

لەئێستادا ئۆجەلان ڕۆژانە ڕۆژئاڤا کۆنتڕۆڵ دەکات و لەمەودوا مەزڵووم عەبدی بە پێی فەرمانی ئۆجەلان کورد لە دەوڵەتی عەرەبی سووریادا ئەنتەگرە دەکات.
مەزڵوم عەبدی لە بەرنامەی “مەزیج”ی کەناڵی ئەلعەرەبیە لە سعودیە قسەی کرد. قسەکانی عەبدی زۆر وردەکاریی سەرنجڕاکێشی تیدا بوو، بەڵام شرۆڤەی هەرە بژاردە و سەرنجە سەرەکییەکەی سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ تورکیا و ئەگەری سەردانی ئەنقەرە بوو.
مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنەکەیدا قسەی جێگای سەرنج و شەمێونانەی لە دژی ئەحمەد شەرع و تورکیا بەکارهێنا. هاوکات لە 11ی ئایاردا چاوپێکەوتنێکی تری لەگەڵ کەناڵی ڕۆناهی، سەر بە میدیاکانی پەکەکەی ئەنجامدا. لەم چاوپێکەوتنەدا عەبدی زمانێکی سووک و نابەرپرسانە و ئاڵۆزی بەکارهێنا. ناوبراو داوای قسەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی حەسەکە سەبارەت بە تابلۆکان کرد و گوتی: “ڕۆژەڤی گرنگتر هەیە” و بە تایبەتی دۆخی حەسەکەی وەک ئاسایی نیشان دا و داوای لە خۆپیشاندەران کرد چالاکییەکانیان ڕابگرن.
کاتێک ئەم دوو چاوپێکەوتنەی شاهین شرۆڤە دەکرێن، لە چاوپێکەوتنەکانی ساڵانی پێشووی زۆر جیاوازن. عەبدی زمانێکی جێگای سەرنج بە تایبەتی سەبارەت بە ئەنتەگراسیۆن لەگەڵ سووریای بەکارهێنا. لە هەر دوو چاوپێکەوتنەکاندا، بە تقە یەک ڕستەش باسی لە ماف و هەبوونی نەتەوەی کورد نەکرد. لایەنێکی دیکەی نائاسایی لێدوانەکەی عەبدی ئەوە بوو کە هەرێمی کوردستانی بە باکووری عێراق ناوبردووە، بەبێ ئەوەی کە بۆ تاقەیەکجاریش دەستەواژەی باشووری کوردستان یان هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.
مەزڵووم عەبدی لە ڕابردوودا و بەتایبەتی لە مانگی ئازارەوە، ئەوەندە زۆر لە میدیاکاندا قسەی نەکردووە؛ لە باتی ئەو کەسانی وەک ئیلهام ئەحمەد و سیپان حەمۆ (دەروێش) دەردەکەوتن. عەبدی کە دوای ماوەیەکی زۆر دیسان لە میدیاکان دەرکەوتەوە، لە ڕاستیدا وەکوو سەربازێکی پیادەی سیاسەتی “ئەنتەگراسیۆن” دەجووڵێتەوە.
ئایا عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم گۆڕانە بەرچاوەی عەبدی و بەتایبەتی لە سەردانەکەی مەزڵووم عەبدیدا بۆ ئیمرالی ڕۆڵی هەیە؟
وەک چالاکانی دارکا مازی، ئێمە سەرەتا ناوی ئەو کادیرانەی پەکەکەمان ئاشکرا کرد کە چوونەتە ئیمرالی.
بەڵێ، مەزڵووم عەبدی لە مانگی ئازاردا چووەتە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەتەوە. دیارە ئەو بە تەنیا نەچووبوو؛ بەڵکوو لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد ڕۆیشتبوو و لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیش کۆببووەوە. عەبدی بە تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاندووە: “هەموو شتێک مومکینە” و بەمشێوەیە ڕای گشتی بۆ ئەو زانیاریانە ئامادە دەکات کەوا دواتر بڵاو دەکرێنەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکارەکەی عەرەبییەدا کە پرسیبووی: ‘ئایا ئێمە دەتوانین بەم زووانە لە ئەنقەرە ئێوە ببینین؟’… گوتی: “بۆ نابێت؟ هەموو شتێک مومکینە”. مەزڵووم عەدی لە درێژەدا گوتی: “ئێمە پێمان باشە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی سووریاوە بەڕێوەببەین. ئەمە باشترینە بۆ ئێمە؛ چونکە لایەنێکی نیشتمانی و ڕوونی هەیە. لە دوایین دیدارماندا ئەمەمان لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد شەرعدا باس کرد”.
دەشڵێت: “هەڵوێستی دەوڵەتی سووریا لەسەر ئەم مژارە (نێوەندگیری لەگەڵ تورکیا) ئەرێنییە. ئەگەر ئێوە بپرسن کە ئایا ئەحمەد شەرع لە ڕوانگە هابەشەکاندا ڕۆڵی هەبووە؛ بەڵێ ئێمە باسی ئەوەمان لەگەڵدا کرد”.
گوتیشی: “دەتوانم بڵێم ئێستا جۆرێک لە ئاگربەست لە نێوانماندا هەیە. تورکیا ڕاستەوخۆ هێزەکانمان یان بەرپرسانی ناو ئیدارەی ئێمەی نەکردۆتە ئامانج. پەیوەندی لەنێوانماندا هەیە. بۆ ئێستا دەتوانم بڵێم ئەو پەیوەندییانە لە ئاستی ئەمنی- هەواڵگریدایە، بەڵام هەوڵدەدەین کە ئەمە بگەیەنینە ئاستێکی فەرمی و سیاسی”.
پرسیار: ئایا دەکرێ بەم نزیکانە مەزڵووم عەبدی لە ئەنقەرە ببینین؟
– بۆچی ناکرێ؟ “هەموو شتێک مومکینە.”
سەردانی مەزڵوم عەبدی لە ئیمرالی
مەزڵووم عەبدی لە 24ی نیسانی 2026دا گەیشتە شاری سلێمانی، لە ڕاگەیاندنەکاندا وەها بڵاو کرایەوە کە مەزڵووم عەبدی لەگەڵ کوڕەکانی تاڵەبانی و تۆم باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکادا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پێڤاژۆیە، کۆبووەتەوە. بەڵام بێگومان سەردانەکەی عەبدی دیوێکی تری هەبوو. هەروەها لەگەڵ سەبری ئۆک، بەسێ هۆزات و دوران کاڵکان لە سەرکردەکانی پەکەکەش کۆبووەوە. شایانی باسە کە هەریەکە لە “زاخۆ زاگرۆس، ئاڵدار خەلیل و سیپان حەمۆ”ش لە بەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤا، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. عەبدی لەو کۆبوونەوەیەدا فەرمانی لە ئۆجەلانەوە پێگەیشت و پێی گوترا کە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەبێ بچنە ئیمرالی. عەبدی گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاڤا و لەوێشەوە لە ڕێگەی ئەو ڕێگایەی کە تورکیا ئامادەی کردبوو، بەرەو ئیمرالی ڕۆیشت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی پەکەکە، ئۆجەلان بە توندی ڕەخنەی لە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد گرتووە و دەڵێت “ئێوە لە من تێنەگەیشتوون”. بەگوێرەی هەمان ئەو سەرچاوانە، ئۆجەلان بەتایبەتی بە ئیلهام ئەحمەد-ی ڕاگەیاندووە، “من لێرە ڕێککەوتنێکم لەگەڵ دەوڵەت کردووە، ئەگەر من لێرە نەبوومایە، تۆیش یان وەکوو کچەکانی حەلەب دەستگیر دەکرای یانیش خۆت لە بینایەکەوە فڕێدەدایە خوارەوە، من تۆم ڕزگارکرد”.
باس لەوە دەکرێ کە ئۆجەلان بە مەزلووم عەبدی وتووە: “ئێوە دەتانویست بە هاوکاریی ئیسرائیل دەوڵەتێک دابمەزرێنن، بەڵام سەری نەگرت. بەڵام بڕوانە، تۆ دیسانەوە دەگەڕیتەوە بۆ لای من، ئێستا من لێت خۆش دەبم بۆ ئەوەی بتوانی ئەنتەگراسیۆن سەربخەیت. ئەمجارەش قەیدی نیە، هێژای ئەو ئەرکە بە و تێیدا سەرکەوتوو بە”.
هەروەها عەبدی چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ بەرپرسێکی دەوڵەت هەبووە. کۆبوونەوەکە بە گشتی لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی سەرکردایەتی بوو. هەردووکیان لە هەمان ڕۆژدا لە ئیمرالیەوە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاڤا.
بە واتایەکی تر ئەوەی کە لێدوانەکانی عەبدی سەبارەت بە ئەحمەد شەرع لە دوو چاوپێکەوتنی کۆتاییدا هێندە نەرم بوون، لەبەر دۆخی ڕاستەقینەی مەیدانی سیاسەت نەبووە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کە لەئێستادا ئۆجەلان ڕۆژانە ڕۆژئاڤا کۆنتڕۆڵ دەکات، ڕوانگەی مەزڵووم عەبدی گۆڕاوە. لەمەودوا مەزڵووم عەبدی بە پێی فەرمانی ئۆجەلان کورد لە دەوڵەتی عەرەبی سوریادا ئەنتەگرە دەکات و بە پێڕەوی لە خەتی ئۆجەلان، کورد لە بەها و داخواز و دەسکەوتە نەتەوەییەکان دوور دەخاتەوە.