هەڕەشەی ئاسایش لە پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی و هۆشداریدان لەسەر ئەشکەنجەکردنی ‘حەمە ڕەش’

لە ئاسایشی سلێمانییەوە پەیوەندی بە چوار پارێزەری کەیسی لاهور شێخ جەنگی دەکرێت و بەناوی بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەیان لێدەکرێت.
پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەنەکە و لایەنگرەکانی لەبەردەم هەڕەشەیەکی توندی ئەمنیدایە. بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکان، ئاسایشی سلێمانی بەناوی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکەوە هەڕەشەی لە تیمی پارێزەرانی بەرگریکار کردووە و هاوکات پارێزەرەکان سەبارەت بە ژیانی زیندانییەک لەژێر ئەشکەنجەدا، هۆشدارییەکی توندیان بڵاوکردەوە.
سەرجاوەیەک لە “بەرەی گەل” بە کەناڵی کوردستان24ی باشووری کوردستانی ڕاگەیاندووە کە “دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو 14ـی ئایاری 2026، دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتبارانی دیکە بەڕێوەچوو، شەوی رابردوو لە ئاسایشی سلێمانی پەیوەندی بەو پارێزەرانە کراوە و بەناوی بافڵ تاڵەبانی هەڕەشە لەخۆیان و کەسوکاریان کراوە کە ئەگەر لە دانیشتنی داهاتووی دادگادا، پارێزەران هاوشێوەی دانیشتنی رابردوو مامەڵە بکەن، پێیان گوتراوە ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی خۆیانە”.
شەوی رابردووش تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی یاداشتێکیان ئاڕاستەی دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەکان کرد، لە یاداشتەکەدا ئاشکرایان کردووە، کە حەمەڕەش، پێشمەرگەی لاهور شێخ جەنگی لە ماوەی نۆ مانگی دەستبەسەریدا رووبەڕووی توندترین جۆرەکانی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە، و داوای دەستوەردانی خێرای پزیشکی و یاسایی دەکەن.
بە گوێرەی یاداشتەکە حەمەڕەش سەرباری ئەوەی سەری شکێندراوە و پشتی بە چەقۆ بریندار کراوە، ددانەکانیشی شکێندراون و بە گوتەی خۆی لە پیاوەتی خراوە، کە ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ شکاندنی کەرامەت و کەمئەندامکردنی هەمیشەیی زیندانییەکە وەسف کراوە.
پێشتر دانا تەقیەدین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندبوو، دوو تۆمەت خراونەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی، یەکێکیان بە گوێرەی ماددەی 56 کە تێیدا لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و 10 کەسی دیکە بە هەوڵی کوشتن و کودەتا تۆمەتبار کراون، جگە لە دۆسیەیەکی دیکە کە ماددەی 406.”
دانا تەقیەدین جەختی کردبۆوە، “مۆرکی یاسایی لە کەیسەکەدا زۆر لاوازە، بەڵام مۆرکێکی سیاسی بەهێزی هەیە، چونکە دەبوو پۆلیس بچێتە سەریان بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتبارانی دیکە، بەڵام هێزی حزبی و کۆماندۆ و ئاسایش بەکارهێنراون.
رۆژی دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، موحسین خۆشناو، پاسهوانی لاهور شێخ جهنگی و 11 دهستگیركراوی دیكهی لالهزار ئازاد کران.
ئەمە لە کاتێکدابوو، رۆژی پێنجشەممە (09ـی نیسانی 2026)، 14 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کران، کە یاسین بەرزنجی، بەرپرسی پاراستنی ماڵی لاهور شێخ جەنگی یەکێکیان بوو.
پێشتریش، ژمارەیەک دەستگیرکراوی دیکە ئازاد کرابوون؛ حەوت کەس لە 3ـی مانگی شوباتی ئەم ساڵ، هەروەها لە 16-01-2026 چوار کەس و 13ـی هەمان مانگ 17 کەسی دیکە.
رۆژی 12-1-2026، بۆ یەکەم جار لاهور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەکەی نەدا و رایگەیاند، بۆ وردبینی دۆسیەکە رەوانەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەکرێت.
شەوی 22ـی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا.
لە دوای رووبەڕووبوونەوەیەک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.
، دوای دانیشتنی دادگا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (14ی ئایاری 2026)، ئاسەییەکان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەیان لە چوار پارێزەر و کەسوکاریان کردووە. لە هەڕەشەکاندا هاتووە، ئەگەر لە دانیشتنی داهاتوودا وەک ئەوانەی پێشوو ڕەفتار بکەن، ئەوا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی جددی دەبنەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەڕەشانە تیمی پارێزەران داواکارییەکی بەپەلەیان ئاراستەی دەسەڵاتی باڵای هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەکانی دەرەوە کردووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی 9 مانگ دەستبەسەرکردنی لە سلێمانی، پێشمەرگەیەکی خەڵکی لاهور شێخ جەنگی بە ناوی (هێمە ڕێش) ڕووبەڕووی توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە.
بەپێی یاداشتەکەی پارێزەران، لەژێر ئەشکەنجەدا سەری هێمێ ڕێش شکاوە، پشتی بە چەقۆ بریندار بووە، ددانەکانی دەرهێنراون و جەستەی زیانی هەمیشەیی بەرکەوتووە. پارێزەران ئەم ڕەفتارەیان بە “هەوڵێک بۆ تێکدانی کەرامەتی و شێواندنی بۆ هەمیشەیی” وەسف کردووە و داوای دەستێوەردانی پزیشکی و یاسایی نێودەوڵەتییان کردووە.
ئەم نائارامی و دادگاییکردنە دەرئەنجامی شەڕە سەختەکەی شەوی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥یە، ئەو شەوە شەڕێکی سەختی دەمانچە لە نێوان هێزەکانی یەکێتی بە فەرماندەیی بافیل تاڵەبانی و چەکدارانی لاهور شێخ جەنگی لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی سەریهەڵدا. دوای شەڕێک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند، لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ دەیان لایەنگرەکەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە گیرا.