هەسەدە ناسنامەی 4 شەڕڤانی دیکەی شەهیدی ئاسایشی ڕاگەیاند

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.
سەرەڕای ئەوەی کە 5 مانگ بەسەر هێرشی چەتەکانی سووریا بۆ سەر گەرەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەبدا تێپەڕ بووە، بەڵام هێشتا قوربانییانی ئەو پیلانگێڕە کە لەلایەن پەکەکە و ئۆجەلانەوە کران بە قوربانی، پۆل پۆل ئاشکرا دەکرێن، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە ڕۆژئاڤای کوردستان، ناسنامەی 4 شەڕڤانی دیکەی ڕاگەیاند کە لەو یارییەدا کرابوونە قوربانی و لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا شەهید ببوون.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە ڕۆژئاڤای کوردستان، ناسنامەی 4 شەڕڤانی دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەبدا شەهید ببوون.
ئەو شەڕڤانانی ئاسایش لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لە مانگی ژانیڤەری ئەمساڵ (2026)دا شەهید ببوون.
هەسەدە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ نهورهس هۆرۆ.
2ـ ئیسماعیل ئۆسۆ.
3ـ ئیبراهیم عهبدوڵڵا.
4ـ ئێحسان كوردی.
بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.