نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەوە؛ جەختیان لە یەکڕیزیی کورد لە سووریا کردەوە

“مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا دەربڕی”.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 26/5/2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازيی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) کرد.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانيان له‌و وڵاته تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە کە “لای خۆیەوە، بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا دەربڕی”.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرایەوە”.
ئاماژە بەوەش کراوە کە چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.