دۆخی بافڵ تاڵەبانی وەک ئەو پەندە چینییە وایە کە دەڵێ: «کاکۆنۆ ھاکر سۆکۆمۆیو تۆکاژ»!!

بافڵ تاڵەبانی وەک ئەکتەرێکی سەرەکی سیاسەتەکانی ئێران و عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کار دەکات.
پەندێکی چینی هەیە دەڵێت: «کاکۆنۆ ھاکر سۆکۆمۆیو تۆکاژ»، واتە: “تۆ چەندە بسووڕیتەوە، ‘قوون’ هەر پشتەوەی تۆیە”.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەنەکە بەڕێوەچوو، قسەی کرد. لە ڕاستیدا کاتێک گوێم لە وتارەکەی بوو، ئەو پەندە چینییەی سەرەوەم بیرکەوتەوە. بافڵ تاڵەبانی دەسوڕێتەوە، تەقلە لێدەدات، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر باز دەدات، بەڵام هێشتا ناتوانێت شوێنی قوونی خۆی بگۆڕێت.
هەموو دێڕێک لە وتارەکەی بافڵ تاڵەبانیدا فاوڵ بوو. هەر ڕستەیەک کە دەیگوت بەتەواوی پێچەوانەی ئەو کارەیە کە دەیکات.
ئەو زۆر بێشەرمانە باسی لە یەکگرتوویی کورد دەکرد و گوتی: “پێویستە هەموو حیزبەکانی کوردستان بە گیانی یەکڕیزییەوە بەرەیەکی نەتەوەیی پێکبهێنین. وەک حزبەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان پێویستە کۆببینەوە و لەسەر سیاسەتەکانمان ڕێکبکەوین، تەنها ئەوکاتە دەتوانین بەو کوردستانە بگەین کە خەونی پێوە دەبینین”.
کاتێک گوێم لێیدەگرت، ئەم پرسیارەم بە مێشکدا هات: ئەرێ ئەم زەلامە چی دەخوات و چی دەخواتەوە؟
بافڵ هەموو نەیارەکانی لەناو یەکێتیدا لەناوبرد، کەسایەتییەکانی وەک هاوکار جاف و موراد کانی کوردەی کوشت، نەک هەر کەسایەتییە سەرەکییەکانی یەکێتی وەک مەلا بەختیار لە حزبەکە دەرکرد بەڵکوو دەستی بەسەر موڵک و ماڵەکانیشیاندا گرت، لاهوور چەنگی ئامۆزاکەی بە تانک و تۆپ تەسفیە کرد، هەرکەسێک کە بوێری ئەوەی هەبوو لە سلێمانی ڕەخنەی لێبگرێت، بە هێزە تایبەتەکانی یەنەکە چاوترشینی کرد. بێلۆمە بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باسی دیموکراسی و یەکگرتوویی دەکات.
لەناو خودی یەنەکەدا یەکگرتوویی نییە، کەچی باس لە یەکگرتوویی کوردان دەکات…
لە سلێمانی جگە لەو کەسانەی کە بە باڵای بافڵدا هەڵدەڵێن، هیچ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوە و ڕۆشنبیرێک ناتوانن بە سەلامەتی لەوێ بژین. کەچی باس لە یەکگرتوویی کورد دەکەن.
لە سلێمانی کە بافڵ تاڵەبانی بەرێوەی دەبات، ڕۆژانە پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەنەکەوە تووشی ترساندن و تۆقاندن دەکرێن. تەنانەت ژنە پێشمەرگەی بریندار غەزاڵ مەولان بەهۆی ترسی ئێرانەوە ڕێگانەدرا کە لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەری بۆ بکرێت و بەهۆی ئەو هەڵوێستەی یەنەکەوە گیانی لەدەستدا.
بافڵ و یەنەکە وەک پێکهاتەیەکی ئێرانی مامەڵە دەکەن و هەوڵدەدەن کە بزووتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکوت بکەن، کەچی بافڵ باسی یەکگرتوویی کورد دەکات.
بافڵ وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە سیاسەتەکانی ئێران و عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی کوردستان، کار دەکات. ماوەی دوو ساڵە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، بە پێی ئەجێندای بەرەی دژە کورد ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
کەچی هێشتا باس لە یەکگرتوویی کوردان دەکات.
تەنانەت بە هاوکاری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی وێستگەی غازی کۆرمۆر بۆردومان دەکات بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لاواز بکات.
لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانییەوە هەڕەشەی سووتاندنی پاڵاوگەی لاجانی کرد بۆ ئەوەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا تێکبدات. بافڵ داهاتی نەوت و غازی گەلی کوردی عاسێ کردووە، کەچی بە قەشمەریەوە باسی “دۆخی ئابووری گەلی کورد” دەکات.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “پێویستە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی کوردستان بە گیانێکی یەکگرتوو بەرەیەکی نەتەوەیی پێکبهێنین”، بەڵام دواتر بە نهێنی کەرکوک ڕادەستی تورکمانەکان دەکات تەنها بۆ ئەوەی کە کەسێکی یەنەکە ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “ئەمڕۆ هەموو لایەنەکان گوێ لە یەنەکە دەگرن، ئەمریکا، ئەوروپا، ڕووسیا، چین و هەروەها دراوسێکانمان ئێران و وڵاتانی عەرەبی، هەموویان گوێ لە دەنگی یەنەکە دەگرن، یەنەکە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت”، بەڵام تەنانەت کورسییەکی گوێگرتنیشی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دانەنرا و وەک قوتابی سەرەتایی خۆی فڕێدەداتە سەر کورسییەکان بۆ ئەوەی کە کورسییەک بەربکەوێت.
بەکورتی هیچکام لەو شتانەی کە بافڵ تاڵەبانی دەیڵێت، بنەمای ڕاستەقینەی نییە.
تاکە ڕاستی لە وتارەکەی 31ی ئایاریدا ئەوەیە کە هاوپەیمانی لەگەڵ بزووتنەوەی نەوەی نوێی شاسووار عەبدولواحید پێکهێناوە. ئەو هاوپەیمانییەش، هاوپەیمانییەکی کوردی نییە، بەڵکوو هاوپەیمانیی چەقەڵەکانە و هاوپەیمانیی چەقەڵەکانیش هیچ سوودێکی بۆ کورد نابێت.
ڕاستییەکەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە کە ئەو یەکێکە لەو جۆرە کەسانەی کە بوونەتە هۆی شکستی کورد لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا. لەو جۆرە کەسانەیە کە تەنانەت غیرەتی ئەوەیان نیە کە لەپێناو کورداندا بەندی پێڵاوەکانیان گرێ بدەن، بەڵام بۆ بەرژەوەندی خۆیان و دوژمنانی کورد، ئامادەن هەموو شتێک بکەن. ئەم هەقێقەتەی بافڵ نە بە میدیای پەکەکە و نووسەرەکانیەوە کە ستایشی دەکەن دەگۆڕدرێت و نە بە بەرنامەی یوتیوبەرە ئەمریکییەکان دەگۆڕدرێت کە بە پارە بەشداریی تێدا دەکات.
بۆیە، ئەو چی دەکات با بیکات، “بافڵ هەرچەندە وەک خولخولۆکە بەدەوری خۆشیدا بخولێتەوە، دیسانیش قوونی هەر لە پشتیەوەیە”. ڕەنگە ئەم پەندە چینیە بە پێکنیناوی دەربکەوێت، بەڵام بافڵ تاڵەبانی وەک هەڕەشەیەک و دوژمنێک لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕادەوەستێت.