لە یودەنراتیەوە بۆ ڕێکخەری ئاشتی: 50 ساڵی ئۆجەلان

لە یودەنراتەوە بۆ ڕێکخەری ئاشتی: 50 ساڵی ئۆجەلان

ئەم دۆخە ئەو تێزە بەهێزتر دەکات کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی کوردی نییە، بەڵکوو بزووتنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو و بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکە.

سلێمان ئاککۆیون

عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەکەکە زیاتر لە 40 ساڵە کاریگەرترین و مشتومڕاویترین ئەکتەرن لە سیاسەتی کوردیدا. ئەو پێشنیازەی کە لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حیزبەکەی لە 5ی ئایاری 2026دا خرایەڕوو، ئەم ڕۆڵەی بەرەو قۆناخێکی نوێ بردووە. باخچەلی بە ڕاشکاوی پێشنیاری کرد کە لە چوارچێوەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و پڕۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر”دا ڕۆڵی “ڕێکخەری پڕۆسەی ئاشتی و بەسیاسیکردن” بە ئۆجەلان بدرێت. ئەم پێشنیازە هێزی ئەوەی هەیە کە پێناسەی “یودەنرات” (Judenrat) کە لە مێژە مشتومڕی لەسەرە، بگۆڕێت بۆ میکانیزمێکی سیاسیی چالاک.

یودەنرات (Judenrat) چییە؟

لە سەردەمی نازییەکاندا، یودەنرات (کۆنسەی جولەکەکان) لە گێتۆ (Ghetto)ی جولەکەکاندا دامەزرا. [گێتۆ بەو شوێنانە دەگوترێت کە کۆمەڵێک لەبەر هۆکاری نەتەوەیی، ئایینی، کۆمەڵایەتی ناچار دەکرێن کە لەوێدا بژین و کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی زۆرەمڵێیە.] ئەرکی بەڕێوەبردنی گێتۆکان بە یودەنرات سپێردرا. دیارە ئەرکی سەرەکیی یودەنرات تەنها خزمەتکردنی دەسەڵاتی نازی و جێبەجێکردنی فەرمانەکان و دەستنیشانکردنی هێماکانی بەرخۆدان و ئامادەکردنی لیستەکان بوو بۆ دیپۆرتکردنەوە. هەرچەندە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە لەژێر بەڵێنی “رزگارکردنی” گەلەکەیاندا مامەڵە دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا بەشدارییان لە هەڵوەشاندنەوەی سیستماتیک و تەسلیمبوونی نیهاییدا کرد.

ڕۆڵی ئۆجەلان و پەکەکە لەناو بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستاندا، هاوشێوەی ئەم دامەزراوە زۆر چالاکەی یودەنراتە. ئۆجەلان وەک ڕێکخراوێک سەیر دەکرێت کە لە ژێر پەردەی “بەڕێوەبردنی” بەرخۆدانی نەتەوەییدا، گەلی کوردی کۆنترۆڵ کرد و دابەشی کرد و لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لاوازی کرد و لە کۆتاییدا خزمەتی بە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی دەوڵەتی تورک کرد. ئەم لێکچوونە ڕەخنەیەکە کە خودی ئۆجەلان لە سەرکردە مێژووییەکانی کورد (شێخ سەعید، بنەماڵەی بارزانی و هتد..)ی دەگرێت. بابەتی کۆمیک ئەوەیە کە ئەو کەسەی ئەم تۆمەتە دەخاتە ئەستۆی سەرکردەکانی کورد، بۆخۆی لە کردەوەدا هەمان ڕۆڵی یودەنرات دەگێڕێت.

لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی 1978ـەوە، ئۆجەلان هەم سەرکردایەتی ئایدیۆلۆژی و هەم سەرکردایەتی ڕێکخراوەیی تەڤگەرەکەی گرتۆتە ئەستۆ. ئەو بە چەمکە ناڕوونەکانی وەک “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک” و “کۆماری دیموکراتیک” داخوازییە نەتەوایەتییە ڕوونەکانی وەک سەربەخۆیی، فیدراسیۆن و خۆسەری (ئۆتۆنۆمی)ی لێڵ و لاواز کردووە.

پەکەکە بە تەسفیەی ناوخۆیی، هەزاران ڕۆشنبیر و ناڕازی و تێکۆشەری کوردی لەناوبردووە.

پەکەکە لە ڕێگەی لقوپۆپەکانیەوە (پەیەدە، پژاک، پەچەدەکە و هتد…) کە لە چوار پارچەی کوردستان و لە (تورکیا، عێراق، ئێران، سووریا) دامەزراون، یەکێتی نەتەوەیی کوردی لە ڕووی جوگرافی و سیاسییەوە پارچە پارچە کردووە.

پەکەکە لەلایەک هۆشمەندیی ناسنامەی کوردی و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی زیاتر کردووە، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەو وزەیەی گۆڕیوە بۆ موخالفەتێکی کۆنتڕۆڵکراو. لە کاتێکدا بە بەردەوامی پاساوی پێویست بۆ درێژەدان بە بازنەی “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” بە دەوڵەتی تورک دەدات، گەنجانی کورد هەم لە پێکدادانەکان و هەم لە تەسفیەکردنە ناوخۆییەکاندا فیدا کران.

پەکەکە بەم شێوەیە هەم بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی لە ناوەوە تێکداوە و هەمیش زەمینەی سیاسەتی ئەمنی درێژخایەنی بۆ دەوڵەتی تورک فەراهەم کردووە.

ئەم دۆخە ئەو تێزە بەهێزتر دەکات کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی کوردی نییە، بەڵکو بزووتنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو و بەکرێگیراوە.

لە مانگی ئایاری 2026دا بەیاننامەکەی باخچەلی بە ناونیشانی “ئەگەر بۆشایی پێگەیی هەبێت، پێویستە ئەم بۆشاییە بە شێوەیەک پڕبکرێتەوە کە سوود بە کۆماری تورکیا بگەیەنێت و خزمەت بە گەیشتن بە ئامانجی ‘تورکیایەکی بێ تیرۆر’ بکات، بۆیە پێشنیار دەکەم کە ئەم پێگەیە ناوی ‘ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتی و بەسیاسیکردن’ی لەسەر دابنرێت”. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بە فەرمیکردنی ڕۆڵی ڕاستەقینەی ئۆجەلان. ئەم میتۆدە کە لە لایەن تەڤگەری ئاپۆییشەوە پشتیوانیی لێدەکرێت، ئۆجەلان دەکاتە “ڕێکخەری” پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بەبێ ئەوەی ئیمرالی بەجێبهێڵێت.

ئەم دۆخە بە ڕوونی لەگەڵ خاڵە گرنگەکانی ژیانی سیاسی درێژخایەنی ئۆجەلاندا هاوتەریبە و تیشک دەخاتە سەر خاڵە شکاوەکان:

ئازادکردنی لە مامەک دوای قزلدەرە لە ساڵی 1972دا: ئازادکردنی لە زیندانی ماماک دوای 6-7 مانگ کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی تراکتەوە گیرابوو، یەکێکە لە یەکەم خاڵە گرینگەکان کە ئیدیعاکانی پەیوەندییە سەرەتاییەکانی ئۆجەلان لەگەڵ دەوڵەت بەهێزتر دەکات.

بنکە درێژماوەکەی لە سووریا لە ساڵانی 1980دا: لە سەردەمی ڕژێمی حافز ئەسەددا، لە دەڕڕەی بیقاع و دیمەشقدا پەناگەی ئەمنی هەبوو و لەوێیەوە خەبات و چالاکییەکانی بەڕێوە دەبرد. گومانی بەهێز هەن کە باس لەوە دەکەن لەو ماوەیەدا پەیوەندی جۆراوجۆری لەگەڵ بازنەکانی هەواڵگریی تورکیا و سووریادا هەبووە. ئەمەش دەریدەخات کە تەڤگەرەکەی بە پشتیوانی دەرەکی دامەزراوە.

گۆڕانکاریی ئیدئۆلۆژیک لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ “بەسیاسیبوون”: لە کۆتایی ساڵانی 1990 و سەرەتای 2000ـەکاندا، پەکەکە ستراتیژی بنەڕەتی خۆی نەرم کرد و دایبشکاند و لە “سەربەخۆیی” و “شۆڕشی چەکدارانەوە” گۆڕدرا بۆ چەمکی ناڕوونی وەک “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک” و “کۆماری دیموکراتیک”. ئەم گۆڕانکارییە بە لەناوبردنی داخوازییە ڕادیکاڵە نەتەوەییەکان لێکدەدرێتەوە.

 دوایین تۆمەتبارکردن وەک “یودەنرات”: ئۆجەلان، بەتایبەتی شێخ سەعید و بارزانی و سەرکردە مێژووییەکانی دیکەی کورد بە “یودەنرات” بوون، واتە بە خیانەتکردن لە بزووتنەوەی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ هێزە ئیمپریالیست/دەوڵەتییەکان تۆمەتبار دەکات و زۆرجار ڕەخنەی لێگرتوون. لەبەرامبەردا جێگای سەرنجە کە ئۆجەلان ئەرکی خۆی وەک لە هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورکدا وەک “ئەکتەری پرۆسەی ئاشتی” پێناسە دەکات. ئەم دووفاقییە لە گوتارەکانی ئۆجەلاندا، ڕۆڵی مێژوویی ئەو بە ئاشکرا دەردەخات.

ئەنجام:

بەپێی ئەو پێشنیازەی باخچەلی، ڕۆڵی نزیکەی 50 ساڵەی ئۆجەلان وەک “کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کۆنتڕۆڵکراو” خەریکە پێگەی فەرمی پەیدا دەکات. ئەگەر ئەو پێشنیازە قبووڵ بکرێت، سەرۆکی دامەزرێنەری پەکەکە وەک “ڕێکخەری ئاشتی” فەرمیی دەوڵەتی تورک ناودەبرێت. ئەمە یەکێک دەبێت لە لاپەڕە کۆمیکەکان لە مێژووی سیاسەتی تورک و کورددا.

ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام تەنیا لە ڕێگەی مشتومڕێکی کراوە و بوێرانە و ڕەخنەگرانە و تێپەڕاندنی ڕۆڵە مێژووییە ناکۆکەکان، واتە پاراستنی سەرکردایەتی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی لە پەیوەندییەکی “ئۆپۆزیسیۆنی کۆنترۆڵکراو” لەگەڵ دەوڵەتدا بەدەست دێت.

بەپێچەوانەوە، فۆرموڵی “ڕێکخەر ئۆجەلان” مەترسی ملکەچکردنی ئیرادەی نەتەوەیی کورد بەشێوەی هەمیشەیی لەژێر کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی و ستراتژیکی دەوڵەتی تورکیادا دروست دەکات. ئەمەش دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو ئاواتەکانی داهاتوو و توانای بڕیاردانی سەربەخۆی سیاسەتی کوردی بە گشتی سنووردار بکات و ڕێگا نەدات وەک ئەکتەرێکی سەربەخۆ بجووڵێتەوە.

Share