نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکات

نێچیرڤان بارزانی: رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاسایشی ناوچەکە بەهێز دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دەکات، هیواش دەخوازێت ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، پێشوازی لە راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، هیوادارە هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە بکەن، ئامانجی سەرەکیش بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا، پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی سەرجەم ئەو لایەنانە کرد، کە رۆڵیان لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە دیپلۆماسییەدا گێڕاوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2026، ئەمریکا و ئێران گەیشتنە رێککەوتنێکی گشتگیر و مێژوویی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکان؛ ئاگربەست لە لوبنان و کردنەوەی گەرووی ستراتیژیی هورمزیش بەشێکن لە رێککەوتنەکە.
بڕیارە رۆژی هەینی، 19ـی حوزەیرانی 2026، ئەم رێککەوتنە لە سویسرا بە فەرمی واژۆ بکرێت، بەمەش کۆتایی بەو قەیرانە دێت کە گیانی هەزاران کەسی کردە قوربانی و بازاڕی جیهانیی وزەی تێکدا.