سیاسەتی شەڕی بەرژەوەندییەکان و ڕادەستکردنی شاخەکانی کوردستان بە سوپای تورکیا

پاراستنی سەروەری کورد لای سەرکردایەتی پەکەکە هیچ بەهایەکی نییە، بەڵکوو ئامانجی سەرەکی ئەوان هەمیشە لاوازکردنی پێگەی یاسایی هەرێمی کوردستان بووە.
دوایین ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکان، کە کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی کشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە 72 خاڵی ستراتژیک لە خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، ڕووی ڕاستەقینەی سیاسەتێکی خۆکوژ و دووڕووییانە دەردەخات. لە کاتێکدا ئەو ڕێکخراوە لەژێر پەردەی “پاراستنی گەل” و “بەرخۆدان”دا دەیان ساڵە ناوچەکە دەخاتە ژێر فشارەوە، لەسەر عەرزی واقیعدا تەسلیمکردنی بەرزترین لوتکە و تونێلە عاسێیەکان لە شوێنگەلێکی وەک مەتینا و زاپ و گارە بە سوپای تورکیا، گەورەترین نیشانەی پاشەکشەیەکی شەرمەزارکەرە. ئەم پێشهاتە بە پێچەوانەی هەموو دروشمە پووچەکانی شەڕ، ئاڵوگۆڕێکی نهێنی و تەسلیم کردنی بە ئەنقەستی خاکی پیرۆزی باشووری کوردستان ئاشکرا دەکات کە ڕاستەوخۆ خزمەت بە ستراتژیی سەربازی ئەنقەرە دەکات.
تووندترین و شەرمەزارترین شت ئەوەیە کە ساڵانێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە داوای وریایی لەو ڕێکخراوە دەکەن و داواکاران کە لوتکە سنوورییەکان و گوندەکان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم بکات بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی زیانیان پێ نەگات و ئەرتەشی تورک نەتوانێ بچێتە قووڵایی ناوچەکەوە. بەڵام پەکەکە هەمیشە لەخۆباییانە ئەو بانگەوازە نەتەوەیی و برایانەی ڕەتکردۆتەوە و پێشمەرگەی بە خیانەتکردن تۆمەتبار کردووە؛ لە هەمان کاتدا هەروەک لە ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی “دارکا مازی” و سەرچاوە ناوخۆییەکان جەختی لەسەر کراوەتەوە، بە نهێنی تونێل و بەرەکانی شەڕیان یەک بە یەک ڕادەستی چەکدارانی تورکیا کردووە. ئەم هەڵوێستە ئەو ڕاستییە دەیسەلمێنێت کە پاراستنی سەروەری کورد لای سەرکردایەتی پەکەکە هیچ بەهایەکی نییە، بەڵکوو ئامانجی سەرەکی ئەوان هەمیشە لاوازکردنی پێگەی یاسایی هەرێمی کوردستان و لەناوبردنی ژیانی گوندنشینانی ناوچەکە بووە.
ڕەگ و ڕیشەی ئەم هێڵە خیانەتکار و شکستخواردووە، لە فەرمانە ڕاستەوخۆکانی ناوەندی بڕیاردانی ئیمرالیەوە سەرچاوە دەگرن، کە ئەمڕۆکە بە ڕوونی دەبینرێت کەوا لە ژێر فیت و گەمەی خودی ئیستیخباراتی دەوڵەتی تورکدا بەڕێوە دەچێت. پەکەکە بۆ ماوەی دەیان ساڵ خوێن و خەونی دڵسۆزترین لاوانی ئەم وڵاتەی کردە قوربانی و سووتەمەنیی پڕوپاگەندەی ئیدئۆلۆژیکی خۆی، بەڵام لە قۆناغی کۆتاییدا هەموو ئەو سەنگەرانەی کە بە سەختی بنیاتنرابوون، وەک دیاری تەسلیمی هێزەکانی ئەرتەشی تورکی کرد. داتاکای ئەم 15-20 ساڵەی ڕابردوو بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە سیاسەتی پەکەکە لە ناوچەکەدا جگە لە هێنانی داگیرکاری و چۆڵکردنی گوندەکان و سووتاندنی سنوورەکان و مەحکومکردنی ئایندەی کوردستان بە ناوچەیەکی جەنگی، هیچ دەستکەوتێکی مێژوویی و نەتەوەیی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد نەبووە.