پەکەکە یاسای چوارچێوە ڕەتدەکاتەوە: ئێمە پۆلێنکردنی ئەندامەکانمان بە “تاوانبار و بێتاوان” قبووڵ ناکەین

پەکەکە یاسای چوارچێوە ڕەتدەکاتەوە: ئێمە پۆلێنکردنی ئەندامەکانمان بە "تاوانبار و بێتاوان" قبووڵ ناکەین

پەکەکە: “مەرجی سەرەکی سەرکەوتنی هەر هەوڵێکی ئاشتی، دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە”.

ڕێکخراوی پەکەکەی هەڵوەشاوە دەستنیشانکردنی ئەندامانی پەکەکە وەک تاوانبار و بێتاوان لە یاسای چوارچێوەدا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت؛ ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبووڵ ناکەین.

هێلین ئومیت ئەندامی ڕێکخراوی پەکەکە، لە تەلەفزیۆنی میدیا هابەری حیزبەکەیدا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆژەیاسای پێشنیارکراو، دۆخی ئۆجەلان و پرۆسەی ئاشتی کرد و هەندێک لێدوانی دا.

ڕەتکردنەوەی پۆلێنکردنی ئەندامانی پەکەکە

هێلین ئومیت جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان پۆلێنکردنی ئەندامەکانیان قبووڵ ناکەن. کەس ناتوانێت بڵێت با ئەندامانی پەکەکە بگەڕێنەوە و بچنە زیندان.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بەدەرکردنی ئۆجەلان لە یاسای پرۆسەکە یان پۆلێنکردنی گەریلا لە ژێر ناوی “تاوانبار و بێتاوان”دا قبووڵ ناکەن.

بێدەنگی باخچەلی و مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەکە

هێلین ئومیت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بێدەنگیی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کرد کە پێشتر باسی ئازادیی ئۆجەلانی دەکرد بەڵام ئێستا هیچ لێدوانێک نادات. هێلین ئومیت جەختی لەوە کردەوە کە مەرجی سەرەکی سەرکەوتنی هەر هەوڵێکی ئاشتی، دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و بەبێ ئەو هیچ پرۆسەیەک ناتوانێت بە ئەنجام بگات.

بەپێی یاسای چوارچێوە، کە پێشبینی دەکرێت پێش پشووی هاوینەی پەرلەمانی تورکیا پەسەند بکرێت، هیچ ڕێککەوتنێکی تایبەت، مافی هیوا و پێگەیەکی تایبەت بۆ ئۆجەلان لە یاساکەدا نییە.

لە یاسای چوارچێوەدا پرۆسەی یاسایی لەگەڵ پەکەکە وەک “رێکخراوێکی تیرۆریستی هەڵوەشاوە” بەڕێوەدەبات، هەروەها ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەژێر 6 کاتاگۆری جیاوازدا دەستنیشان کراون کە ئەوانیش سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە، تاوانبارەکان، بێتاوانەکان، یارمەتیدەرانی تاوان، ئەوانەی لە زینداندان و ئەوانەی بەشدارییان لە تاوانەکاندا نەکردووە.

Share