سەرێ کانی… زیاتر لە 500 خێزانی ئاوارە، دەگەڕێنەوە سەر زێد و ماڵی خۆیان

سەرێ کانی... زیاتر لە 500 خێزانی ئاوارە، دەگەڕێنەوە سەر زێد و ماڵی خۆیان

گەڕانەوەی ئەم کاروانە پێشتر لەلایەن لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانییەوە لە ڕۆژی یەکشەممە (4ی ئۆکتۆبەر)ـەوە بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2026، کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەرێ کانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە 516 خێزان پێکهاتبوو، بەرەو گوندەوارەکانی قەزاکە بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی بە یەکجاری بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکەکانیان.

گەڕانەوەی ئەم کاروانە پێشتر لەلایەن لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانییەوە لە ڕۆژی یەکشەممە (4ی ئۆکتۆبەر)ـەوە بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو.

لیژنەکە ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری دواخستنەکە بەمەبەستی تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەکنیکی و ئەمنییەکان دراوە، بۆ ئەوەی کە لە گەڕانەوەی سەلامەت و تەندروستانەی هاووڵاتیان دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە ئاوارەیی، دڵنیا بن.

Share