لقی حیزبەکەی عەبدوڵڵا (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان ـ بەشی سێهەم
لە 2012دا رێژیمی سووریە رێگای بە پەکەکە دا کە کۆمەڵێک لە گریلاکانی (150 گریلا) رەوانەی ناو خاکی ئەو وڵاتە بکات.
لەم بەشەدا باسی چۆنیەتی رادەستکردنی ناوچە کوردیەکان لە لایەن رێژیمی سووریەوە بە پەکەکە دەکەم. هەموو زانیاریەکان بە رێکەوتی دەرکردنی بڕیارنامەکان و ژمارەی تایبەتی بڕیارنامەکان بەڵگەمەند دەکرێن. هەر لە هاوئاهەنگی نێوان هێزەکانی رێژیمی سووریە و گریلاکانی پەکەکەوە بگرە بۆ لەناوبردنی سەرکردە ناودارەکانی بزووتنەوەی کورد و دامەرزاندنی لقێکی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بەناوی “یەپەگە” و کۆنترۆڵ کردن و کۆتاییهێنان بە شۆڕش و راپەڕینی خەڵک، هەتا رادەستکردنی دەروازە سنووریەکان، بەتایبەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە پەکەکە، بۆ چاودێری کردن و رادەست کردنەوەی دژبەران و شۆڕشگێڕان بە رێژیمی سووریە و هەروەها بۆ ئەوەی راپۆرتی رۆژانە بە دەزگای هەواڵگری (ئیستیخبارات)ی سووریە بدەنەوە.
بڕیاری یەکەم لە ساڵی 2012دا و پاش هەڵگیرسانی یەکەم چەخماخەکانی شۆڕش لە ناوچە کوردستانیەکاندا بە ژمارە 5/2784/ دەرکرا. بە پێی ئەم بڕیارە رێگا بە پەکەکە دەدرا کە کۆمەڵێک لە گریلاکانی (150 گریلا) رەوانەی ناو خاکی سووریە بکات. ئەو کۆمەڵە گریلایە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێژیم و بەشێوەیەکی ئاسان رەوانەی سووریە دەکرێن، ئەمنیەتیان دەپاریزرێت و لە کەمپێکی پەروەردەییدا جێگیر دەکرێن.
لە هەمان ساڵدا داوا لە بەرپرسانی پەیەدە کرا کە هەر سەربازێک کە هەوڵی هەڵاتن دەدات، دەستگیری بکەن و رادەستی رێژیمی بکەنەوە. بەپێی بڕیاری ژمارە 1/1830/ ی بەڕێوەبەرایەتی ئیستیخبارات و ئیدارەی گشتی لە سووریە، پەیەدە لە بەرانبەر رادەستکردنەوەی هەر سەربازێکدا بڕی 250،000 لیرەی سووری وەردەگرێت.
لە رێکەوتی 25/7/2012دا گرووپێک لە گریلاکانی پەکەکە بەمەبەستی هاوکاری کردنی ئەرتەشی رێژیمی سوریە رەوانەی شاری حەلەب کران. ئەم کارەش لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە “15987/ م ل ق”دا بەڕێوە چوو.
لە ساڵی 2012دا نامەیەک رەوانەی لقی 330 ئیستیخباراتی سووریە کرا و راسپێردران کە پەیوەندیی بە پەیەدەوە بکەن و 4 کەسی شارەزا دەستنیشان بکەن بۆ ئەوەی ئەندامانی چالاک و سەرکردەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە رۆژئاوا تیرۆر بکەن. ئەو بڕیارەش بە ژمارە /17110/4 رەوانە کرابوو.
نامەیەکی دیکە لە لقی 280ی ئیستیخباراتی رێژیمی سووریەوە بۆ لقی 330 لە حەسەکە رەوانە کرا و تێیدا رەمزێک (پاسوۆرد) بۆ دەستگیر کردنی ئەو سەربازانەی ئەرتەشی سووریە بە هاوکاریی پارتی یەکیەتی دیموکراتیک “پەیەدە” دیاری کرابوو کە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێن. ژمارەی نامەکە /9132/1 بوو. نامەکە لەسەر بنەمای بڕیاری ئاسایشی نەتەوەیی رێژیمی سووریە بە ژمارە 4663ی رێکەوتی 2012/3/6 رەوانە کرابوو.
بەڵگەنامەکان:




دەستەواژەی “باکووری رۆژهەڵاتی سووریە”ی پەکەکە، روانگەی درۆین و چەواشە دەخوڵقینێت.
گرفتی سەرەکی ئەوەیە کە ئینسان تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی شەخسیی خۆی سیاسەت بکات و گوێ بە کاریگەرییەکانی ئەو سیاسەتە لەسەر کۆمەڵگە نەدات. دەستەواژەی “باکوور ـ رۆژهەڵاتی سووریە”، بۆ ناساندن و بەرجەستە کردنی واقعییەتەکانی “کوردستانی سووریە” بەس نیە. ئەو دەستەواژە بیانیانە بە گشتی دەبنە هۆکاری لاوازی، بێهیوایی و کوردەکان تووشی شکست دەکەن. ئەگەر روونتر بیڵێین لەچوارچێوەی ئەو دەستەواژانەدا مرۆڤ دەتوانێ رۆژئاوای کوردستان وەکوو بەشێک لە دەسەڵاتداریی دەوڵەتی سوریە پێناسە و وێنا بکات.
ئایا بەڕاستی پەکەکە لەبەر ئەوەی کە رۆژئاوای کوردستان زیاتر بناسرێت ئەو دەستەواژانە بەکار دەهینێت؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە جیاوازییە جەوهەریەکانی نێوان “رۆژئاوا، باکوور ـ رۆژهەڵاتی سووریە و هیزەکانی سووریەی دیموکراتیک” شی بکرێنەوە. هاوکات پێویستە واقعییەتی ئەمڕۆی “کوردستانی سووریە”ش شرۆڤە بکرێت. ئەوەی کە ئەمڕۆکە پەکەکە لە “کوردستانی سووریە”دا دەیکات ئەمەیە: ناوەکەی کردۆتە “رۆژئاڤا” بەتەنیا و دیارە کە تەنها وشەی رۆژئاڤا خۆی لەخۆیدا هیچ واتایەکی نیە.
کاتێک دەڵێین کوردستانی سووریە، واتاکەی ئەوەیە کە پارچەیەک لەکوردستانی ئێمە لەلایەن سووریەوە داگیر کراوە.
لەگەڵ نییەتی روانگەی “باکوور ـ رۆژهەڵاتی سووریە”دا ئیمکانی نیە کە بە مافە رەواکانمان بگەین. پەکەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی حیزبی خۆی دەجووڵێتەوە و بەمەبەستی رازی کردن و رێککەوتن لەگەڵ هێندێ لایەن، دەستی بەسەر گوند و زەوی و زار و شوێنی نیشتەجێبوونی لە هەرێمەکانی کوردستانی سووریەدا گرتووە و ناوی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریە لەسەر داناون. پەکەکە عەشیرەتە عەرەبەکانی وەکوو بەشێک لە پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و بۆ کۆتاییهێنان بە مافە رەواکانی کورد پاراستووە.
ئەو راستیەی کە باس ناکرێت ئەوەیە: پەکەکە لەژێر دروشمی کوردایەتیدا و لەپێناو بەرەوپێش بردنی ئەو سیاسەتەی خۆی لەبواری یاسایی و دەستووریەوە، زیاتر لە 11 هەزار کوردی بە شەهیدبوون داوە. ئێستاش پەکەکە ناوەکەی لێگۆڕیوین و ئیدی دەستەواژەی کوردستان لەهیچ کوێ بەکار ناهێنێت.
دەستەواژەی “باکووری رۆژهەڵاتی سووریە”ی پەکەکە، روانگەی درۆین و چەواشە دەخوڵقینێت، سەلماندنی مەوجوودیەتی “کوردستانی سووریە” زەحمەتتر دەکات و بەوشێوەیە کاریگەری لەسەر رەفتاری دەوڵەتی سووریە دادەنێت.
ئەوەش لە پرسپێکتیڤی هێندێک لە لایەنگران و پشتیوانانی پەکەکەیە کەوا دەڵێن هیچ نیە دەستەواژەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریە بەکار بهێنن یانیش بەتەنها بڵێن رۆژئاڤا، چوونکە سیاسەتی پەکەکە موقەددەسە! بەڵام لەوە تێناگەن کە سیاسەتی پەکەکە بە خەیاڵی لێڵ و تاریک، ئازار، ترس و ناشەفافیەتەوە گرێدراوە. پەکەکە بە رق و قینێکی قووڵ و بەردەوام، هەر شتیکی بۆ بلوێت لەسەر حیسابی هەستی بریندار و هەبوونی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان بە قازانجی بەرژەوەندیی تەسکی حیزبیانەی خۆی، ئەنجامی دەدات.
ئەم زنجیرە وتارە تایبەت بۆ “دارکا مازی” نووسراوە.
بۆ بینینی بهشی 1 كلیك بكه
[/mpc_alert][mpc_alert preset=”mpc_preset_24″ icon=”eti eti_link” icon_color=”#ffffff” icon_size=”30″ icon_background_color=”#df5461″ icon_padding_divider=”true” icon_padding_css=”padding-top:25px;padding-right:25px;padding-bottom:25px;padding-left:25px;” font_preset=”mpc_preset_13″ font_color=”#ffffff” font_size=”20″ font_transform=”none” font_align=”center” content_padding_divider=”true” content_padding_css=”padding-top:15px;padding-right:15px;padding-bottom:0px;padding-left:15px;” background_type=”gradient” background_gradient=”#d14945||#e5825e||0;100||90||linear” border_divider=”true” border_css=”border-top:0px;border-right:0px;border-bottom:3px;border-left:0px;border-color:#bc3a5d;border-style:solid;border-radius:5px;” padding_divider=”true” margin_divider=”true” margin_css=”margin-bottom:10px;” mpc_ribbon__disable=”true”]
بۆ بینینی بهشی 2 كلیك بكه
[/mpc_alert]





