بیرسەن ئۆرهان هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم لەلایەن تورکیاوە دەستبەسەر کرا

بیرسەن ئۆرهان هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم لەلایەن تورکیاوە دەستبەسەر کرا

بیرسەن ئۆرهان بە تۆمەتی “پێشێلکردنی یاساکانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان” و “بەرەنگاربوونەوەی پۆلیس” دەستبەسەر کراوە.

“بیرسەن ئۆرهان” هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم ، کە دەوڵەتی تورک قەییۆمی لە شوێنەکەی داناوە و سزای بەندکردنی ماڵەوەی بەسەردا سەپاندبوو، ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەر کرا.

بیرسەن ئۆرهان هاوسەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی “دێرسیم”ی باکووری کوردستان کە لە 22ی ئەم مانگە (نۆڤەمبەر)دا دەولەتی تورک لەکارەکەی ئدووری خستبۆوە و قەییۆمی لە شوینەکەی دانابوو و هەروەها سزای بەندکردنی ماڵەوەی بەسەردا سەپاندبوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پێرتاگ دەستبەسەرکرا.

بیرسەن ئۆرهان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “من دەستبەسەر دەکرێم”.

ڕاگەیەندرا کە بیرسەن ئۆرهان بە تۆمەتی “پێشێلکردنی یاساکانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان” و “بەرەنگاربوونەوەی پۆلیس” دەستبەسەر کراوە.

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی دەولەتی تورک، هەتا ئێستا لە شوێنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانییەکانی “جۆلەمێرگ، مێردین، ئێلهـ، خەلفەتی، دێرسیم و میکس”ی باکووری کوردستان کە سەر بە “پارتی دەم” بوون و هەروەها سەرۆک شارەوانییەکانی ئەسەنیورت و پلوور کە لەلایەن جەهەپە بەڕێوەدەبران، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە قەییۆمیان بۆ دانراوە.

Share