مەسروور بارزانی و داودئۆغڵۆ جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەکەنەوە

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9/6/2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیاش لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو؛ بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە “هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە”.