ڕێککەوتنی ئاگربەستی 18ی ژانیڤەری 2026 لە سووریا: پەکەکە گەورەترین خیانەتی لە نەتەوەی کورد کرد!

ڕێککەوتنی ئاگربەستی 18ی ژانیڤەری 2026 لە سووریا: پەکەکە گەورەترین خیانەتی لە نەتەوەی کورد کرد!

پەکەکە کوردی دابەش کرد، ڕێگریی لە سەرکەوتنەکانی کرد و دواجار ڕادەستی تیرۆریستە ئیسلامییەکانی دیمەشقی کرد.

✍️ شەیخمۆس ئۆزەنگین

لە ڕێکەوتی 18/1/2026دا، ڕێککەوتنێکی 14 ماددەیی لە نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، واژۆ کرا.

ئەم ڕێککەوتنە لەسەر کاغەز دەڵێ “ئاشتی و یەکڕیزی”، بەڵام لە واقیعدا گەورەترین خیانەتی پەکەکەیە لە گەلی کورد؛ خەونی خۆسەری ڕۆژئاڤا (ڕۆژئاوای کوردستان) و خوێنی بە هەزاران گەنجی کورد کرایە قوربانی و دواجار ڕادەستی ڕێژیمی دیفاکتۆی دیمەشق و گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان (وەک داعش، ئەلقاعیدە، ئەل نوسڕە و هەتەشە) کرا.

پەکەکە چۆناوچۆن ئەم دەرفەتەی کوردانی بەفیڕۆدا؟

لە ساڵی 2011دا کە کورد لە ژێر زوڵمی ڕێژیمی ئەسەددا بوون، دەرفەتێکیان بۆ ئۆتۆنۆمی بۆ ڕەخسا. بەڵام پەکەکە بە ئایدۆلۆژیای “کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک” (کە یەکێتی نەتەوەیی ڕەتدەکاتەوە) ئەم دەرفەتەی لەکیسدا. کاتێک ئەمریکا وتی: “یەکڕیزی نەتەوەیی خۆتان دروست بکە، ئێمە پشتگیریتان دەکەین”، پەکەکە ڕەتیکردەوە و وتی: “ئێمە بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی نین، ئێمە بزووتنەوەیەکی دیموکراتیکین”. بەمجۆرە هەسەدە لەساڵی 2015دا دامەزرا، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی کادیرانی پەکەکەدا مایەوە. کوردە ناڕازییەکانی وەک مەشعەل تەمۆ ڕەتکرانەوە و کوژران. عەشیرەتە عەرەبەکان (کە هەندێکیان سەر بە داعش بوون) کرانە هاوکار و ئیرادەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان پێشێل کرا.

مەزڵووم عەبدی و کادرەکانی دیکە لە ژێر پۆرترەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڕیارەکانیان دەدا. هەڵوێستێکی ئیجباری سەپێندرا، کوردە دژبەرەکان کوژران، ئاڵۆزییە نەتەوەییەکان زیاتر کران. لە 10ی ئازاری 2025 ڕێککەوتنی یەکگرتن (ئەنتەگراسیۆن) واژۆ کرا – ئەمەش بە زۆر لەلایەن تورکیاوە کرا و هیچ مافێکی سیاسی کوردی لەخۆ نەدەگرت. لە مانگی یەکی ساڵی 2026دا شەڕێکی سەخت لە حەلەب و ڕەققا و دێرەزۆر ڕوویدا؛ هەسەدە شکستی هێنا، خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنران و منداڵە چەکدارەکان ڕەوانەی مەرگ کران. پەکەکە بە درۆ باسی لە “بەرخۆدان” کرد، بەڵام دواجار خۆی تەسلیمی کرد.

حەسەکە و دێرەزوور ڕادەست کران. جارێکی تر دەیان هەزار کورد ئاوارە بوون، بە هەزاران کەس بریندار بوون و ڕفێندران و کوژران. بەڵام مەزڵووم عەبدی هێشتا دەڵێت ئێمە هێزی سەربازیمان هەیە و بەهێزین. باشە ئەگەر ئەو هێزەت هەیە، ئێستا نەبێ بۆ چیتە؟ هەموو دەستکەوتەکانت بەبێ شەڕ تەسلیم کرد، ئەدی ئەوە هێزە پڕچەکەتان بۆ چ ڕۆژێکە؟

ماددەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست

ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی فورات و…

درۆی “پاڵەوانێتی” ساختەی پەکەکە ئاشکرا بوو:

ـ ڕادەستکردنی دێرەزوور، ڕەققا، حەسەکە و کێڵگەکانی نەوت و غاز و دەروازە سنوورییەکان.

ـ ئەم لایەنەی ئابووری کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان تەسلیم کرا، کە پێشتر ئەو سەرچاوانەی بۆ چەکی هەسەدە بەکار دەهێنران.

ـ تێکەڵکردنی تاکە کەسی، چەکداماڵینی کۆبانێ

ـ هێزە چەکدارەکان بڵاوەیان پێدەکرێت، کادرەکان تەسفیە دەکرێن.

ـ دەرکردنی پەکەکە لە ڕۆژئاڤا و باکووری سووریا. پەکەکە لە هەرێمەکە دەردەکرێت، بەڵام خوێنی کورد لەسەر زەوی ماوەتەوە.

ـ ڕادەستکردنی زیندانیانی داعش، مافی ڕۆشنبیری/زمانی

ـ تەنیا پارچەیەک لە خۆسەری ماوە؛ هیچ قەوارەیەکی سیاسی بوونی نییە!

ئەم ڕێکەوتنە باجی نەخۆشیی ئیدئۆلۆژیکی پەکەکەیە:

کوردیان دابەش کرد، ڕێگرییان لە سەرکەوتنەکانی کرد و دواجار ڕادەستی تیرۆریستە ئیسلامییەکان و دیمەشقییان کرد. سەرکردەکانی پەکەکە لە ئەوروپا لە ژیانێکی لوکسدا دەژین و گەنجانی کورد لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا دەمرن.

ئەنجام و بانگەواز بۆ گەلی کورد

ئەم ڕێککەوتنە تەسلیمبوون نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ ڕزگاربوون لە زنجیرەکانی پەکەکە. وەرن پەکەکە ڕەت بکەنەوە! مەیدان بە سەرکردە ڕاستەقینەکانی کورد بدەن و لەپێناو یەکسانی و کەرامەت و مافە ڕەواکانتان لە سوریادا، خەبات بکەن. ئەو خیانەتەی کە بە خوێنی کورد کراوە، لە مێژوودا دەمێنێتەوە. ئەگەر نەتەوەی کورد لەم درۆ قارەمانانە ڕزگاری بێت، سەرکەوتنی ڕاستەقینە بەدەست دەهێنێت.

Share